لە شەنگال یەکەم خاڵی کۆنترۆڵی ئاسایشی ژنان دامەزرا

11:17

ژنها

شەنگال – لە شەنگال یەکەم خاڵی ئاسایشی یەکینەکانی ژنانی شەنگال ئەرکی پاراستنی هاوڵاتیان لە ئەستۆ دەگرن و هاوڵاتیانیش بەو هەنگاوە خۆشحاڵن.

ئاسایشی شەهید گوڵچین، یەکینەیەکی ئاسایشی ژنانی (یەژەشە)یە، کە دەکەوێتە سەر رێگای چوونە ژوورەوەی چیای شەنگال و لەبواری ستراتیژییەوە رێگای چوونە ژوورەوەی چیای شەنگال و رێگای چوون بۆ شارۆچکەی خانەسور دەپارێزێت و ٢٤ کاتژمێر لە ئەرکدان.

ئارین شەنگالی، ئەندامێکی ئاسایشی یەژەشە، رایگەیاند، کە ئەوان ئەرکیان وەکو ژن بەجێ دێنن، بەڵام پارتی و کەسانێکی وەکو قاسم شەشۆ دەیانەوێت ئەو ئاسایشە لەوان بسێننەوە و بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانیدا:" گرنگ نیە چ لایەنێک چ کارێک ئەنجام دەدات، هەرچیەک بێت ئێمە لەبەرامبەر هەموو پیلانە قێزەوەنەکاندا خەڵک دەپارێزن".

ئارین شەنگالی، وتیشی:" ئەنجامدانی کاری پاراستن وەکو ژن کارێکی زۆر جیاوازە، تا ئێستا کۆمەڵگای ئێمە باوەڕی بە ژنانی ئێزی نەبووە، بۆیە کاتێک دەبینن هەڤاڵانی ژن ئاسایشی ناوچەکە دەپارێزن، زۆر خوشحاڵ دەبن، لەلایەکی دیکەوە پێیان سەیرە کە چۆن ژنان دەتوان کۆمەڵگا بپارێزن".

هەروەها ئاسمین بۆتان، ئەندامێکی دیکەی ئاسایشی یەژەشەی شەهید گوڵچین، رایگەیاند، کە مێژووی ژن ئیرادە و شێوازێکی جیاوازی هەیە و بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانیدا:" ئێمە وەکو دەستەیەکی ژنانی یەژەشە بڕیارماندا لێرە خاڵێکی ئاسایش دامەزرێنین و خەڵک بپارێزین، ئێمە دەمانویست بەم کارە بۆ هەمووانی بسەلمێنین کە هێزی ژن لە چ ئاستکدایە، بۆیەش ئەمڕۆ خاڵی ئاسایشی ئێمە بووە بە ناوەندێک بۆ هێزگرتنی خەڵکی ئێزدی".

هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرە بە بونی ئەو ئاسایشەی ژنان خۆشحاڵن و ئەو هەنگاوە وەک سەرکەوتنێکیتری ژنان هەڵدەسەنگێنن.

(ش ب)