لە مۆزەمبیق تێکۆشانی ژنانی ڕۆژئاڤای کوردستان تاوتوێ کرا
11:53
ژنها
ماپوتۆ - حەنا سەعدۆ نوێنەری کۆنگرەی ستار بەشداری کرد لە کۆبوونەوەی ژنان بۆ ئەنجامدانی ڕێپێوانی جیهانی ژنان لە کۆبوونەوەکەشدا سیستەمی کۆنفیدرالی ژنانی لە ڕۆژئاڤای کوردستانی گوتوبێژ کرد.
بە بەشداری سەدان ژن لە نوێنەرانی ٣٢ وڵاتی جیهان، لە نێوان ١٠-١٥ی ئۆکتۆبەر کۆبوونەوەی ژنان بۆ رێکخستنی ڕێپێوانی جیهانی ژنان لە ماپوتۆی پایتەختی مۆزمبیق بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی نوێنەرانی ڕێپێوانی جیهانی ژنان هەر ساڵەو لە وڵاتێک بەڕێوە دەچێت. ئەمساڵیش بەبەشداری نوێنەرانی کورستان لە مۆزەمیبیقی ئەفریقا بەڕێوەچوو.
لە دواین ڕۆژی کۆبوونەوەکەدا نوێنەری کۆنگرەی ستار حەنا سەعدۆ، وتەیەکی پێشکەشکرد و سەرنجی ئامادەبووانی ڕاکێشایە سەر تێکۆشانی ژنانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان.
حەنا ستاتۆی ژنانی لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ژنان شیکردەوە و وتی: "کۆنگرەی ستار لە ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا لەناو تێکۆشانێکی نەتەوەیی و ڕەگەزی دایە. هەر بۆیە هەم پاراستن هەمیش بونیادنانەوەی بە بنەما گرتوە. لەلایەکیترەوە لە بەرامبەر ئەقڵیەتی ٥٠٠٠ ساڵەی پیاوسالاری تێدەکۆشێت. ژنان لە ڕۆژئاوای کورستان خاوەن ستاتۆی کۆنفیدرالین و بە شێوەیەکی چالاک بەشداری لە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا دەکەن."
حەنا جەختیشی کردەوە کە ئەوان بۆ بە پراکیزە کردنی سیستەمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی لە گوند، گەڕەک، شار و شارۆچکەکان دامەزراندنی کۆمین و ژیانی کۆمیناڵ بە بنەما گیراوە.
ناوبراو سەرنجی راکێشایە سەر سیستەمی هاوسەرۆکایەتی و وتیشی: "ئەنجومەن و هاوسەرۆکایەتی لە سیستەمی خۆبەڕێوەبەری گەلدا بناغەی سەرەکی پێکدێنن و ئەوەش پێکەوە ژیان بەهێزتر دەکات."
لە بەشێکیری وتەکانی دا ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە ژنان خاوەن هێزی پاراستنن و پێشەنگی دەکەن لە پاراستنی ناوچەکە لە هەموو هێرشەکان. هەروەها جەختی کردەوە: "چەندین کۆمیتە دامەزراوەن تایبەت بە پێشخستن و برەو دان بە بەهێزکردنی ئابوری سەربەخۆی ژنان."
(ش ب)