هۆکاری دەستگیرکردنی زەهرا ڕۆژنامەوانیە
12:26
ژنها
مێردین – سەرنوسەری ئاژانسەکەمان ڕادەگەیەنێت، ماوەی سێ مانگە دەستگیرکراوە، تاکە پاساوێکیش کە بە هۆیەوە دەستگیرکراوە تەنها ڕۆژنامەوانیەکەیەتی.
لە ٢١ی تەمموزەوە سەرنوسەری ئاژانسەکەمان زەهرا دۆغان لە سەروبەندی گەمارۆی سەر شارۆچکەی نوسەیبین-ی سەربە شاری ماردین، لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی دەستگیرکراوە، ئەوە ماوەی سێ مانگە لە گرتوخانە شاری ماردین ڕادەگیرێت. لەو دۆسیەی بۆ زەهرا ئامادەکراوە وتەی شایەتحاڵان وەرگیراوە، شایەتەکان لە وتەکانیاندا ئەوەیان خستۆتە ڕوو "زەهرا ڕۆژنامەوانە و کاتێک زەهرا وێنەی ڕووداوەکانی گرتوە ئەویان بینوە".
هەرچەند شایەتحاڵان ئاماژە بەوە دەکەن کە زەهرا ڕۆژنامەوانە، بەڵام دادگای دەوڵەتی تورکیا ڕایگەیاندوە کە زەهرا لە چوارچێوەی هێڵی پەکەکە و کەجەکە دەجوڵێتەوە، بۆیە بانگەشەی ئەوە داکات کە ئەندامە لەو رێکخستنانەدا.
بڕیارە لە سەر ئەو بانگەشانە لە ٩ی کانونی یەکەمدا دانیشتنی دادگایی کردنی سەرنوسەری ئاژانسەکەمان زەهرا دۆغان لە دووەمین دادگای سزا قورسەکان لە شاری مێردین بەڕێوەبچێت.
زەهرا دۆغانیش لەو بارەیەوە دەڵێت تا ئێستا تا هیچ هیچ بەڵگەیەکیان بەدەستەوە نیە بۆ بانگەشەکانیان منیش بە شانازیەوە ئەرکەکانم کردوە و بەردەوام دەبم.
پارێزەرانی زەهرا هەر لە ئێستا وە داوا دەکەن بەوەکالەت ئازاد بکرێت.
(ش ب)