ڕەوەندەکانی ئێلح لەسەر شەقام مەڕو ماڵاتەکانیان دەلەوەڕێنین
12:38
ژنها
ئێلح - لە ئێلح ئەو ڕەوەندانەی ناتوانن بچن بۆ کوێستانەکانیان مەڕو ماڵاتەکانیان لە کۆڵان و سەر شۆستە و شەقامەکانی ئەو شارە دەلەوەڕێنن و ڕووبەڕووی زەحمەتی زۆر دەبنەوە.
دوای ئەوەی دەوڵەتی تورکیا لە کوردستان لەوەڕگاکانی لە ڕەوەندەکان قەدەغە کرد، ڕەوەندەکانیش ناچارن مەڕ و ماڵاتەکانیان لە کۆڵانەکاندا بلەوەڕێنن. دەوڵەتی تورکیا کە لەساڵی نەوەداکاندا سیاسەتە چەپەڵەکانی لە باکوری کوردستان دەست پێکرد و لەگەڵ چۆڵ کردنی گوندەکان چوونی ڕەوەندەکانیشی بۆ کوێستانیشی قەدەغ کرد. ئەو ڕەوەندانەی کە بەهۆی مەڕو ماڵاتەکانیانەوە بژێوی ژیانیان دابین دەکەن لەبەر ئەوەی ئێستا ناتوانن بچن بۆ کوێستانەکانیان بێچارە ماون.
ئەو ڕەوەندانەی کە لە ئێلح دەژین لە بەر ئەوەی تەنیا بۆ دابینکردنی ژیانیان پشت بە بەخێو کردنی مەڕ و ماڵات دەبەستن، ئێستاش کەلتووری باب و بابپیرانیان لە شارەکاندا بەردەوام دەکەن. ئەو ڕەوەندانەی دەستیان لە کەلتوری خۆیان بەر نەداوە لە بەر ئەوەی ناتوانن بچن بۆ لەوەڕگاکان ناچارن مەڕ و ماڵاتەکانیان بە گەڵای داری ناو باخچە کانیان بلەوەڕێنن.
"ئێمە مەڕ و ماڵاتەکانمان لە شار بەخێو دەکەین"
ڕەوەندێک بەناوی نەفییە کۆینوجو کە بەهۆی بەخێو کردنی مەڕ و ماڵاتەوە بژێوی ژیانی دابین دەکات باس لە ئەو زۆر و زەحمەتیانەی ئەکەوێتە سەرشانیا ئەکات. نەفییە جەختی کردەوە، ئەو کاتانەی کە هێشتا دەوڵەتی تورکیا کوێستانی لە هاوڵاتیان قەدەغە نەکردبوو، لە گەڵ خێزانەکانیان دەچوون بۆ کوێستان و بە خۆشحاڵییەوە کارەکانیان ئەنجام دەدا و وەها درێژەی بە قسەکانی دا: "دەوڵەت ٢٠-٢٥ ساڵ بەر لە ئێستا بە بیانووی ئەوەی کە ئێمە یارمەتی پەکەکە دەدەین چوویین بۆ کوێستانەکانی لە ئێمە قەدەغە کرد و ڕێگەی پێمان نەدا کە جارێکی تر بچین بۆ کوێستان. لەبەر ئەوەش ئێمە مەڕ و ماڵاتەکەمان لە شارەکەمانا بەخێو کرد. لەبەر ئەوەی ئێمە جگە لە بەخێو کردنی مەڕ و ماڵات هیچ کارێکی تر نازانین. ئێمە هەم مەڕکانمان دەفرۆشین هەم لە بەرهەمەکەی سوودوەر ئەگرین. شیر، ماست و پەنیری لێ دروست ئەکەین هەم ئەیفرۆشین و هەمیش خۆمان سودی لێدەبینین."
(ش ب)