تەرمی ١٣ گەریلا لە دێرسم ڕەوانەی مەلاتیا کران

12:58

ژنها

دێرسم - تەرمی ١٣ گەریلا، کە لە گەلی پیلەمووری سەر بە شاری دێرسم لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا گیانیان لە دەستداوە، بۆ پشکنینی تەرمەکان و دەستنیشان کردنی ناسنامەکانیان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری لە مەلاتیا کران.

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دا، کە لە گەلی پیلەموری لە دێرسیم بەڕێوەدەچێت، ١٦ی ئۆکتۆبەر فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا ئەو ناوچەیان بۆردومان کردووە. لە ئەنجامی بۆمبارانی فڕۆکە جەنگییەکاندا ١٣ گەریلا ژیانیان لە دەستداوە. تەرمی ١٣ گەریلاکان ئەمڕۆ ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەوڵەتی دێرسم کراون.

هەروەها بەپێی لێدوانی هاوڵاتیانی شاری دێرسیم ، لە ناو ١٣ گەریلای ژیانبەختکردوودا، شەشیان گەریلای ژنن.

هەروەها زانرا کە تەرمەکان بۆ پشکنین و دەستنیشانکردنی ناسنامەکانیان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری مەلاتیا کران.

(ش ب)