بەرنامەی فیستیڤاڵی کەلتور و هونەری بێریتان ڕاگەیاندرا
15:20
ژنها
ناوەندی هەواڵ - بەرنامەی چالاکی فیستیڤاڵی کلتور و هونەری شەهید بێریتان کە هەر دوو ساڵ جارێک لە کەمپی شەهید ڕۆستەم لە مەخمور ئەنجامدەدرێت، ئاشکرا بوو.
فیستیڤاڵی کلتور و هونەری شەهید بێریتان هەردوو ساڵ جارێک لە کەمپی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) ئەنجام دەدرێت، ئەمساڵ حەوتەمین فیستیڤاڵی کلتور و هونەری شەهید بێریتان لە نێوان 24-25ی ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت.
کۆمیتەی ئامادەکاری فیستیڤاڵەکە بە ڕاگەیەندراوێک بەرنامە کاری فیستیڤاڵەکەیان ئاشکرا کرد، بەرنامەی فیستیڤاڵەکە بەم شێوەیەیە:
پانێڵێک له‌سه‌ر ژیانی شه‌هید بێریتان.
پێشکه‌شکردنی پێشانگایه‌کی کلتور و هونه‌ر.
نیشاندانی خواردنی ناوچه‌که.
نیشاندانی سینه‌فیزیۆن و کورته فلیم.
گروپی سۆلا و کۆرای خوێندنگاکان.
گروپی هونه‌رماندانی ژن.
فۆلکلۆری ژنانی ئه‌نجومه‌نی عەشتار.
گروپی میوزیکی شه‌هید په‌رچه‌م.
فۆلکلۆری منداڵانی سەر بە یەکێتی ژنانی مەخمور.
گروپی هه‌ڵپه‌ڕکێی سلێمانی.
گروپی ده‌فی خوێندنگای شه‌هید سه‌رحه‌د.
هه‌روه‌ها به ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ندان ئه‌رگین خه‌لیکان، حه‌لیم عومه‌ری، سیپانی خه‌ڵات، ژیان و خه‌جێ پیرۆز ده‌کرێت.
(ش ب)