لە کەلتوری هەرەوزیدا هەنگاوێکی تری ئابوری لە ڕۆژئاڤادا
15:53
ژنها
قامیشلۆ - ژنان بۆ خۆیان ماددەی خاو دەکڕن، ئامادەیان دەکەن و بەرهەمەکانیان لە ناو بازاڕدا دەفرۆشن. ئابووری کۆمیناڵ پێکدێنن،سوودی لێ وەردەگرن و سوود دەبەخشن بە کۆمەڵگا. نمونەی پێشخستنی ئەو خەباتەش کۆمەڵەی هەرەوەزی لۆرینە.
شۆڕشی ڕۆژئاوا کە لە پێناو جێبەجێ کردنی نەتەوەی دیموکراتیک و ئەڵتەرناتیڤی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم دا، لە هەموو بوارەکانی ژیان دا لە نێو هەوڵ و جموجۆڵدان، لە بواری ئابوریشدا ئابوری کۆمیناڵ وەک بنەمای پێشکەوتنی ئابوری ئەساس دەگرێت و پێشی دەخات.
لەو چوارچێوەیەدا لە زۆرێک لە گوند، شار و شارۆچکەکانی ڕۆژئاوای کورستان کۆپەراکتیف یاخود کۆمەڵەی هەرەوەزی کارکردن کراونەتەوە.
دواین جار لە شاری قامیشلۆش بۆ برەودان بە ئابوری بە بەشداری ٥٠ ژن لە کۆمۆنەکانی ئەو شارە لە ژێر چاودێری ئەنجومەنی ئابوری کۆمەڵەی هەرەوەزی لۆرین کرایەوە.
لێرەشدا ژنان خۆراکە وەرزیەکان کۆدەکەنەوە و دەیانفرۆشن. ژنان بۆ کۆکردنەوەی پێداویستیەکان خۆیان دەچنە ناو بازاڕی سەوزە و میوە، شەش ژن لە کۆمەڵەکە ئەو ئەرکەیان لە ئەستۆیە. ئەوان ڕۆژانە دەچنە بازاڕو بە گوێرەی پێویستیەکانیان سەوزە و میوەکان دەکڕن.
ئامینە عەبدوڵا، ئەندامی ئەو کۆمەڵەیەیە و لە بارەی گرنگی خەباتەکەیان دەڵێت: "ئێمەش وەک ئەندامانی کۆمۆنەی شەهید سەعدیە لە گەڕەکی قەنات سوێس کاتێک زانیمان ئامانج لە پێشخستنی ئابوریە بە دەست و پەنجەی ژنان ڕوومان کردە ناو ئەو کۆمەڵەیە."
هەروەها نەسریە محەمەد ئەندامی کۆمۆنی شەهید ڕێوان لە گەڕەکی قدوربەگ، کە بەشداری کردوە لەو کۆمەڵەیەدا، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوان پشت بە ئەزمونەکانی ژنان دەبەستن لە بواری هەڵگرتنی خۆراکەکان بۆ ماوەیەکی درێژ."
(ش ب)