ژنانی ئێزیدی: ڕێگە بە دووبارە بوونەوەی فەرمانێکیتر نادەین
11:27
ڕوکەن دێرک / ژنها
دێرک - ژنانی شەنگال لە کەمپی ئاوارەکانی نەورۆز لە ڕۆژئاڤای کورستان ڕادەگەیەنن، بەرامبەر پلانەکانی پەدەکە و دەوڵەتی تورک لە سەر شەنگال ڕێگە بە دووبارە بوونەوەی فەرمانێکیتر نادەن.
ژنانی شەنگال لە کەمپی نەورۆز لە شاری دێرکی ڕۆژئاوای کوردستان، کاردانەوەیان بەرامبەر سیاسەتەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان(پەدەکە)و دەوڵەتی تورکیا دەربڕی لە سەر چیای شەنگال و ڕادەگەیەنن: "هەر هێزێک نوێنەرایەتی گەلی ئێزیدی نەکات قبوڵیان ناکەین."
شەمێ ڕەمۆ، ئەندامی ژنانی ئێزیدی ئەنجومەنی کەمپی ئێزیدیەکان لە دێرک لەوبارەیەوە بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد، شەمێ ڕایگەیاند: "پەدەکە بە هەزاران ژنی ئێزیدی رادەستی چەتەکانی داعش کرد، ئەوان بوونە هۆکاری فرۆشتن و بازرگانی کردن بە هەزاران ژنی ئێزیدی لە بازاڕەکاندا. بۆیە وەک ژنانی ئێزیدی کە ئەمڕۆ خاوەن بڕیار پێگەو هەڵوێستی خۆمانین، بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە دووبارە بوونەوەی فەرمانێکی تر نادەین لە سەر گەلی ئێزیدی و شەنگال بە هیچ هێزێک ناسپێرین جگەلە هێزی خۆمان."
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە دەیانەوێت بە ناکۆکی و ئاژاوە نانەوە لەناو هاوڵاتیانی ئێزیدی بنێنەوە و دووبەرەکی دروست بکەن.
هەروەها نەعیمە فارس ژنێکیترە لەو باریەوە وتی: "ئەو هێزە هاوکارانەی پشتیان لێکردین و بۆ داعش بەجێیان هێشتین، ئەمرۆ دەیانەوێت ئابلوقەی ئابوریان بەسەر شەنگال داسەپاندوە و بانگەشەی ئازادکردنی موسڵ دەکەن، شەنگالیان وشک کرد، ئەمڕۆ بە خوێنی شەهیدان شەنگال سەرلە نوێ بونیاد نرێتەوە، بەڵام پەدەکە دەیەوێت دووبەرەکیمان بخاتە ناو، بە توندی ئیدانەی ئەو هەڵوێستەی دەکەین، داوا دەکەین واز لەو سیاسەتانەی بێنێت."
لای خۆشیەوە عەدلێ وتی: "هەرکەسێک خێرو خۆشی ئێزیدیەکانی بوێت، هەرگیز باس لە چوونە دەرەوەی هێزەکانی هەپەگە لە شەنگال ناکات." عەدلێ ئاماژەی بەوەشدا کە ئەوان بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی خۆیان بۆ خۆبەڕێوەبەری شەنگال دەردەبڕن."
(ش ب)
c