کۆنگرەی ستار، هێرشەکانی سەر عەفرین و ئەلشەهبا ئیدانە دەکات

14:06

ژنها

حەسەکە - ڕێکخستنی کۆنگرەی ستار، لە بەردەم ناوەندی یەکێتی گەنجانی ڕۆژئاوا بە لێدوانێک هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر کانتۆن عەفرین و هەرێمی ئەلشەهبای بە توندی شەرمەزاکرد و داوای بەرخۆدانی لە گەل کرد.

لە شاری حەسەکە سەربە کانتۆنی جزیرە ڕێکخستنی کۆنگرەی ستار، لەبەردەم ناوەندی یەکێتی گەنجانی ڕۆژئاڤا بە بەشداری دەیان ژن بە ئامانجی شەرمەزار کردنی هێرشەکان بۆ سەر کانتۆنی عەفرین و هەرێمی شەهبا لێدوانێکی دا. لێدوانەکە لەلایەن بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار شیرین ئۆسۆ خوێندرایەوە.

لە لێدوانەدا هاتوە:"ئێمە وەک کۆنگرەی ستار هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر گەلەکەمان لە عفرین و شەهبا بە توندی شەرمەزاری ئەکەین. تورکیە بە بیانوی چەتەکانی داعش هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا، گەلەکەمان لە عەفرین بەرخۆدانییەکی بێ وێنە بەڕێوە دەبەن."

لە بەردەوامی لێدوانەکەدا شیرین دەست نیشانی کرد:"ئێمە دەمانەوێ هەموو جیهان بەچاوی خۆیان داگیرکەری دەوڵەتی تورک ببینن، ئێمە داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە لەبەرامبەر ئەم هێرشانە بێدەنگ نەمێنن.

لێدوانەکە بە دروشمە کانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدان" کۆتایی پێهات.

جێگەی ئاماژەیە دەوڵەتی تورکیا ماوەیەکە دەستی کردوە بە هێرش کردن بۆ سەر کانتۆنی عەفرین و تا ئێستا چەندین جار سنوری بەزاندوە، هەروەها هەر بە پاڵپشتی دەوڵەتی تورکیا چەندین گروپی چەتە پەلاماری هەرێمی ئازادکراوی ئەلشەهبا لە باشوری شاری حەلەب دەدەن.

(ش ب)