هێزەکانی پێشمەرگە ئەمڕۆ ١٣ گوندیان کۆنتڕۆڵکردۆتەوە
15:28
ژنها
ناوەندی هەواڵ – لە چوارەمین ڕۆژی ئۆپراسیۆنی ئازاکردنی شاری موسڵدا، هێزەکانی پێشمەرگە پێشڕەویان کرد و تا ئێستا ١٣ گوندیان کۆنتڕۆڵ کردۆتەوە. هەروەها لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژیدا ژمارەیەک پێشمەرگە شەهید بوون.
بهیانی ئهمڕۆ پێنجشهممه هێزهكانی پێشمهرگه له ههر سێ میحوهری ناوهران و باشیك و تلسقۆفهوه هێرشی بۆسهر داعش بهرهو موسڵ دهستپێكرد، ئەمەش لە کاتێکدایە، دوای دوای ڕۆژی یەکەمی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆن، وتا ١٧ی ئەم مانگە، هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ماوەی دوو رۆژ بوو چاوەڕوانی جێبەجێکردنی هەنگاوی دووەمی ئۆپراسیۆن بوون.
جێگەی ئاماژەیە کە پێش هێرشەکانی ئهمڕۆی هێزەکانی پێشمەرگە، پێگهكانی داعش به چڕی لهلایهن فڕۆكهكانی هاوپهیمان و تۆپخانهكانی پێشمهرگهوه بۆردومانكران.
هەر ئەمڕۆ هەڵگورد حیكمەت، بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند:"لەسەرجەم میحوەرەكاندا پێشڕەوی هێزی پێشمەرگە هەیە و تائێستا چەندین گوند كۆنترۆڵكراونەتەوە، ناوبراو ڕاشیگەیاندوە:"ئۆپراسیۆنی ئەمڕۆ بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی ٢٧ گوند دەستی پێكردووە، لە چەند کاتژمێرى ئایندە ئەو ٢٧ گوندە کۆنتڕۆڵدەکرێتەوە کەپلانمان بۆ داناوە"
پێشبینی دەکرێت هەر ئەمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگە کۆتایی هاتنی ئۆپراسیۆن ڕابگەیەنن و تا ئێستاش تونراوە نیوەی پلانی ئەمڕۆ جێبەجێبکەن و ١٣ گوند کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.
هەروەها لەکاتی کۆنترۆڵکردنەوەی گوندی ناوەران لە باکوری موسڵ، سێ هەمەری بۆمبڕێژکراوی چەتەکانی داعش بەرەو رووی هیزەکانی پێشمەرگە رۆشتوون و هێزی پیشمەرگە دوو هەمەری لە دوورەوە تەقاندۆتەوە و هەمەرەکەی دیکەش بە پێشمەرگەکانی زێرەڤانی و لیوای حەوت (هێزە تێکەڵکە) و یەکەی هەشتادا تەقیەوەتەوە.
لە ئەنجامی ئەو هێرشەی چەتەکانی زیاتر لە ژمارەیەک پێشمەرگە شەهید و برینداربوون، کە ١٠ شەهیدیان خەڵکی شارۆچکەی سۆران-ی سەر بە شاری هەولێرن.
(ش ب)