چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر شاری کەرکوک

09:52

ژنها

کەرکوک - به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌ته‌کانی داعش په‌له‌ماری چه‌ندین گوند و گه‌ڕه‌ک و ده‌زگایی ئه‌منی شاری که‌رکوکیاندا.

له‌ کاتژمێر 4:30ى به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ له‌ نێوان هێزه‌ ئه‌منیه‌کان و چه‌ته‌کانی داعش له‌ که‌رکوک به‌رده‌وامه‌.

چه‌ته‌کانی داعش هێرشیان کردۆته‌وه‌ سه‌ر بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس و گوندی عه‌مه‌له‌ شه‌عبی و گه‌ڕه‌کی واحد حوزەیران و هوتێلی که‌رکوک.

له‌ ئێستادا هێزه‌ ئه‌منییه‌کان و پێشمه‌رگه‌ و هێزی دژه‌ تیرۆر و هێزێکی زۆری خۆبه‌خش رووبه‌ڕووى چه‌ته‌کانى داعش ده‌بنه‌وه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ هۆتێل که‌رکوک.

هه‌روه‌ها له‌ گوندی په‌رموک له‌ میحوه‌ری داقووق و قوندی قوتان سه‌ر به‌ شاره‌دێی دوبز شه‌ڕ و ڕوبه‌ڕبوونه‌وه‌ له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ و چه‌ته‌کانى داعش به‌رده‌وامه‌.

تا ئێستا زیاتر له‌ شه‌ش چه‌کداری داعش خۆیان ته‌قاندۆته‌وه‌ و هه‌روه‌ها له‌ گه‌ڕه‌کی دۆمیز چه‌ته‌کان له‌ناو چه‌ن بینایه‌کدا ته‌قه‌ له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌کانی که‌رکوک ده‌که‌ن.

سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکوک، ڕایگەیاند کە دۆخی ئاسایشی لە ژێر کۆنتڕۆڵ دایە.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شاری کەرکوک بە ژنهای ڕاگەیاند کە تا ئێستا بەدەیان هاوڵاتی و هێزە ئەمنیەکان لە ئەنجامی هێرشە خۆکوژیەکاندا گیانیان لە دەستداوە و ١٥ کەسیش بریندارن. هەروەها لە شارۆچکەی دوبز ١٢ کارمەندی کارەبا گیانیان لە دەستداوە.

(ش ب)