هێزێکی گەریلا گەیشتە ناو شاری کەرکوک

10:45

ژنها

کەرکوک - به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌ته‌کانی داعش په‌له‌ماری چه‌ندین گوند و گه‌ڕه‌ک و ده‌زگایی ئه‌منی شاری که‌رکوکیاندا و فەرماندەیەکی یەژاستاریش ئاماژە بەوە دەکات کە هێزێکی بە هاناوەچوونیان ڕەوانەی کەرکوک کردوە.

نوەیلا سیڤەرەک، فەرماندەیەکی هێزەکانی گەریلا لە شاری کەرکوکە و لەسەر بارودۆخی کەرکوک بە ژنهای ڕاگەیاند هێزەکانیان لە ئامادەباشیدان بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک لە هەر شوێنێک.

ئەو فەرماندەیەی یەژاستار ڕاشیگەیاند: "هێزێکی بەهاناوەچوونمان ناردۆتە کەرکوک و ئێستا لە شاری کەرکوک بەرامبەر بە هێرشی چەتەکانی داعش سەنگەریان گرتوە.

لە بەردەوامی قسەکانیدا ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە هێزەکانی گەریلا شانبەشانی سەرجەم هێزەکانی ناوچەکە بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتیان لە ئامادەباشیدان.

(ش ب)