لەناو ٢٠ ڕۆژدا ڕژێمی ئێران ٤٠ کەسی لە سێدارە داوە
11:37
ژنها
ناوەندی هەواڵ – ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکان ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران لەماوەی ٣ هەفتەدا ٤٠ کەسی لە سێدارە داوە.
ئەحمەد شەهید پەیامنێری تایبەتی مافی مرۆڤی ڕێخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە ئێران، دواهەمین ڕاپۆڕتی خۆی لەسەر بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران بڵاو کردەوە.
ئەحمەد شەهید لەو ڕاپۆرتەدا کە لە سەرەتای حوزەیران تا ناوەندی مانگی ئۆکتۆبر دەگرێتەوە دەڵێ: کە لەو ماوەیە دا ٢٣ جار سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ بەدەسەڵاتدارانی مافی مرۆڤ نامەی نووسیوە. هەروەها ڕێژەی سێدارە لە سەرەتای مانگی حەوت بەرەو زیاد بوون چووە لە سێ هەفتەی دەسپێکی ئەم مانگە دا ٤٠ سزای سێدارە جێبەجێکراوە کە زۆربەی سەبارەت بە تاوانی مادەهۆشبەرەکان بووە.
لە بەشێکی تر لەو ڕاپۆڕتە ئەحمەد شەهید ڕەخنەی لە شێوازی هەڵسووکەوتی دەزگا دادوەری و ئەمنییەکان لە ئێران لەگەڵ چالاکانی میدیایی، هاووڵایەتیەکانی کە جنسیەی دوو وڵاتیان هەیە. چالاکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کرێکاران کردوە هەر وەها کردەوەی سزا دانی بێ بزەییانە و سووکایەتی کەرەانە مەحکووم کردوە.
هەروەها مامەڵەی دەزگا حکومیەکانی ئێرانی رەخنە کردوە لە مژاری دابینکردنی ئازادی دەبڕینی بیروبۆچوون، مافی ئازادی گردبوونەوە، مافی ژنان منداڵان و ئەتنیکە جیاوازەکان بۆتە ئامانجی ڕەخنە.
(ش ب)