ژنانی هەرێمی ئەلشهبا دژی هێرشەکانی تورکیا دەڕژێنە سەر شەقام

11:44

ژنها

عفرین - ژنانی گوندی "کەفەرنایا" سەربە هەرێمی شەهبا پێشەنگایەتی چالاکی دژی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا دەکەن ڕایانگەیاند، کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا ئەوان بێدەنگ و ئیرادەی گەل، هەرەس ە=بە زاڵمترین دکتاتۆریش دێنێت.

بە هەزاران هاوڵاتی کانتۆنی عەفرین و هەرێمی ئەلشەهبا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەربۆ سەر گوندەکانی عەفرین و ئەلشەهبا کە هاوسنورە لەگەڵ باکوری کوردستان، لە گوندی کەفەرنایا خۆپیشاندانێکی جەماوەریان ئەنجامدا. ئەو ژنانەی کە پێشەنگایەتیان بۆ چالاکییەکە کرد وتیان:"هەموو ژنان پێوستە لە دژی زۆردەستی و هێرشەکان بێدەنگ نەمێنن و بڕژێنە گۆڕەپانی تێکۆشان.

"ئەرتێشی تورک هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکانی ئێمە"

مەزیات موسا، دەستنیشانی کرد کە ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورک بۆ بیدەنگ کردنی گەلە و بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانی دا:"دوای ئەوەی کە هەرێمەکە لە چەتەکانی داعش پاککرایەوە،سوپای تورک هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکەمان، خاکی خۆمان بەجێ ناهێڵین و تا کۆتایی درێژە پێدەری ڕێبازو منداڵەکان مان دەبین.

"ئێمە خاکی خۆمان بەجێ ناهێڵین"

هەوەها نادیا جەبل دەستنیشانی کرد وەکو ژنانی هەرێمی ئەلشەهبا هەر گیز دەست لە خاکی خۆیان بەر نادەن و درێژەی بە وتیشی: "هەر چەندە ئەردۆغان و چەتەکانی بە فڕۆکە، تانک و تۆپ هێرش بکەنە سەرمان، ئێمە خاکی خۆمان بەجێ ناهێڵین، بانگەوازیم لە هەمووژنان ئەوەیە کە لە هێرشەکان نەترسن و بڕژێنە سەر شەقامەکان."

(ش ب)