سریانییەکانی ڕۆژئاوا بە زمانی دایک دەخوێنن
12:35
ڕوکەن دێرک / ژنها
ڕمێلان - لە ڕۆژئاوای کوردستان منداڵە سوریانییەکان بەزمانی دایکی خۆیان وانە دەخوێنن.
لە ڕۆژئاوای کوردستان گرنگی بە زمانی دایکی دەدرێت، لە چوارچێوەی خوێندنی فرە زمانی لە خوێندنگاکانی ڕۆژئاوای کوردستان منداڵانی سریانی دەتوانن بە زمانی خۆیان وانە بخوێنن. لە کاتێک دا لە ئەنجامی سیستەمی دەوڵەت نەتەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەم گەلە ڕوبەڕووی لە نێو چوون و توانەوە بوونەتەوە.
لە خوێندنی ئەمساڵ لە کانتۆنی جزیرە هاوڵتیانی سریانی لە پۆلی یەکەمین تاکو سێیەمین دەتوانن بە زمانی سریانی بخوێنن، ئەمە یەکەمین جارە کە منداڵانی سریانی بە فەرمی و بە شێوەیەکی ڕێکوپێک بە زمانی دایکی خۆیان وانە دەخوێنن.
"زمانی سریانی ڕووبەڕی لە ناو چوون ببوەوە"
مامۆستای خوێندکارانی سریانی نیلیا ئیسحاق دەستنیشانی کرد کە بۆ جاری یەکەمە کە منداڵانی سریانی بە زمانی دایک دەخوێنن لە بەر ئەمەیش منداڵان خۆخۆشحاڵن. نیلیا جەختیشی کرد کە ئەوان لە قۆناخێکی مێژووییدا تێ دەپەڕین،پێویستی دەکرد کە زمانی سریانی بە شێووەیەکی فەرمی لە خوێندنگاکاندا پێشبکەوێت لە بەر ئەوەی کە زمانەکەمەن بەرەو لە ناو چوون دەچێت.
"ئەمەوێت بە زمانی دایکی خۆم گەورە ببم"
میلاد گەورییە خوێندکار خۆشحاڵی خۆی بەم شێوەیە هێنایە سەر زمان: "من زۆر حەزم لە زمانی سریانییە و دەمەوێت بە زمانی خۆم گەورە ببم، بخوێنم و بیپارێزم.
(ش ب)