بە هەزاران کۆچبەری موسڵ ڕوو لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن
16:06
ژنها
حەسەکە – هاوڵاتیانی شاری موسڵ لەبەر ئەو شەڕەی کە لە شاری موسڵ دەستی پێکردووە ڕوویان لە ڕۆژئاوای کوردستان کردووە، ڕایانگەیاند کە شتوو مەک بۆ پەنابەرەکان پێویستە.
دوای ئەوەی کە ئۆپەراسیۆنی مووسڵ دەستی پێ کرد بە هەزاران هاوڵاتی ناچار بوون کە شارەکەی خۆیان بەجێ بهێڵن. ئەمڕۆش بەهەزاران هاوڵاتی شاری موسڵ و گوندەکانی دەورو بەری گەیشتنە سنووری نێوان باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان.
سەبارەت بەو بابەتە ئالفێنسە مینینزا نوێنەری نوسینگەی کارو باری کۆچبەران سەربەنەتەوە دەستنیشانی کرد ژمارەی ئاوارەکەنی موسڵ لە کانتۆنی جزیرە ئەگەیێتە ٥٠ هەزار و ناوبراو وتیشی:" پێشوازی لە کۆچبەرانی عێراق دەکەین و لە کەمپی ئاوارەکانی هۆڵ نیشتەجێیان دەکەین."
(ش ب)