هێزە ئەمنیەکانی ئێران، ئەشکەنجەی ژینگەپارێزان دەکەن
10:23
ژنها
ناوەندی هەواڵ - چالاکانی ژینگە پارێزی شاری شیراز لە کاتی دەستبەسەربوون و لێکۆڵینەی هێزە ئەمنیەکانی ئێران ڕووبەڕووی ئەشکەنجەو مامەڵەی ناشیاو بوونەوە.
یەکتا فەهەندژ سەعدی، نووشین زنهاری، بێهنام عەزیز پوور، سەعید حوسەینی، ڕامین شیروانی و ئیسماعیل ڕوستا چالاکانی ژینگە پارێزی شاری شیراز کە لە ڕێکەوتی ١٦ ی تەمموزی ٢٠١٦ و ڕۆژێک دواتریش دوو کەسی تر بە ناوەکانی "نەنیل تەزهیب" و "نەعیم قائید شەڕەفی" لەسەر لەسەر کاروخەباتەکانیان دەستبەسەر کرابوون رووبەڕووی مامەڵەی ناشیاوی هێزە ئەمنیەکان لە کاتی لێکۆڵەنەوە دا بوونەوە.
بە پێی ڕاپۆڕتی ماڵپەڕی دادوەری بۆ ئێران هێزە ئەمنیەکان بە شەق و مست لە دمووچاو سەری ئەوچالاکانەیان داوە و نینۆکی یەکێکیشیان کێشاوە.
هەوەها بە چاوی بەسراو و بێڕێزی پێکردن و هەڕەشەیان لێ کردوون کە بەڵێنی نامە بنووسن، دەوترێ " بێهنام عەزیز پوور"،" سەعید حوسەینی" و و "ئیسماعیل ڕوستا" بە دانانی وەسیقەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی تا کاتی دادگا ئازاد کراوەن ئەوە لە کاتێک دایە کە لە وماوەیە دا لە شوێنێکی نالەبار ڕاگیراون.
یەکتا فەهەندژ و نەبیل تەزهیب ئێستاش لە لایەن ئیتلاعاتی شیرازن و بە مەترسی سازکردن بۆ ئەمنیەتی نەتەوەیی و پرۆپاگەندا دژی ڕژیم تاوان بار کراون. ماڵپەڕی دادوەری بۆ ئێران باس لەوە دەکات کە بەهایی بوونی چەند کەس لەم چالاکانە هۆکاری دەستبەسەرکردنیانە.
ئەو گرووپە ژینگە پارێزانە لە ڕۆژانی پشوودا سروشتی دەوروبەری شاری شیرازیان دەکردەوە.
(ش ب)