سوپای تورکیا بۆردوومانی دوو ناوچەی عەفرین دەکات

11:22

ژنها

ناوەندی هەواڵ - سوپای تورکیا و چەتە و چەکدارەکانی سەر بە ئەوان، شارۆچکەکانی ماراو شێخ عیسای کانتۆنی عەفرین بۆردوومان دەکەن.

بە گوێرەی زانیاریەکان، چەتەکانی سەر بە سوپای تورکیا کە شوێنی خۆیان لە ئۆپەراسیۆنی "کالکانی فورات" گرتبوو، شارۆچکەی مارا و شارۆچکەی شێخ عیسای سەر بە هەرێمی شەهبا، بە هاوەن بۆردوومان دەکەن.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بۆردوومانەکان بەردەوامە.

(ش ب)