ژنێکی سزادراو بە سێدارە ژیانی لەدەستدا
14:18
ژنها
ورمێ - دوێنێ بەیانی ژنێکی سزادراو بەسێدارە لە بەندی ژنانی زیندانی شاری ورمێ جەڵدەی دڵ لێیداوەو گیانی لەدەستداوە.
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند، کە سەدیقە جەعفەرزادە، تەمەن ٦٤ساڵان خەڵکی ورمێ بووەو بەتۆمەتی قاچاخ سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، بەهۆی تەمەنی زۆرو دۆخی نالەباری زیندان و نەبوونی چاودێری پزیشکی تووشی جەڵدەی دڵ بووەو پاش ئەوەی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی زیندانەکە گیانی لەدەستداوە.
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان پێشتر رایگەیاندبوو، کە زەینەب سەکاوەند، زیندانی کوردی سزادراو بە سێدارە، لەو زیندانەدا منداڵێکی بەمردوویی بەدنیا هێناوە، ئاشکرابوو کەسەکاوەند بەهۆی بیستنی هەواڵی لەسێدارەدرانی هاوڕێیەکی تووشی شۆک بووەو منداڵەکەی پێش بەدنیاهاتن مردووە.
(ش ب)