خەباتی هەرەوەزی ژنانی کۆبانێ بۆ چنینەوەی نیسک

16:17

ژنها

کۆبانی - ژنانی کۆبانێ بە شێوەیەکی هەرەوەزی دەستیان بە چنینەوەی کێڵگەکانیان کرد.

لە کانتۆنی کۆبانی کشتوکاڵی وەک کەلتورێکی ڕەسەن خۆی دەبینێتەوە و سەرچاوەی سەرچاوەی سەرەکی ئابوری پێکدێنێت، ژنان ئەم جارە بە شێوەیەکی هەرەوزی و کۆمۆن کەلتوری کۆکردنەوەی بەرهەمە خۆماڵیەکانیان پێشدەخەن، بە هەمان شێوە بەر و بوومی زەوییەکانیان دەچنن.

وەک خەباتی ئابووری کۆنگرەی ستار کە لەگەڵ هێزەکانی پاراستنی ژن HPJ و ماڵی ژنان پێکەوە پێشیان خستووە،٣٢ ژن بە هاوکاری یەکتری ١٠٠ هێکتا زەوی نیسکیان چنی.

بەرپرسیاری پاراستنی ژنان لە کۆبانێ، جەمیلە فارس دەستنیشانی کرد کە بە خەباتێکی هاوبەش لەگەڵ ئەندامانی کۆنگرەی ستار زەوییەکانیان ڕواندوە و بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانی دا:"پرۆژەی زۆرمان بۆ داهاتوو هەیە، ژنان بناخەی کشتوکاڵیان داڕشتووە لێرەش ئام خەباتە یەکێکە لە سەرەکیترین خەباتەکان. لە سەدا ١٠ی سوودەکە بۆ ژنانە و ئەوەی لێی بمێنێتەوە دەدرێت بە بنەماڵەی شەهیدان و خێزانە هەژارەکان."

(ش ب)