فەرماندەی یەژەشە: بۆ تۆڵەسەندنەوەی ژنانی ئێزیدی بەشداری ئۆپەراسیۆنی موسڵ دەبین
12:58
خەنسێ خدر/ ژنها
شەنگال - زەینەب حەبیبی فەرماندەی یەکینەکانی ژنانی شەنگال، سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی موسڵ ڕادەگەیەنێت، بەر لە هەر هێزێک مافی ئەوانە کە بەشداری ئۆپەراسیۆن بکەن و دەڵێت بۆ تۆڵەسەندنەوەی ژنانی دیلگرتووی دەستی چەتەی داعش ئامادەن .
ژنانی ئێزیدی کەلە مانگی ئابی ٢٠١٤ رووبەرووی هێرشی قرکردنی داعش هاتبوون ، خۆیان بە رێکخستن کردوە و ئێستاش ئامادەکاری بۆ بەشداربوون لە ئۆپەراسیۆنی موسڵ دەکەن . فەرماندەی یەکینەی ژنانی شەنگال (یەژەشە) زەینەب حەبیبی، ئۆپەراسیۆنی موسڵی هەڵسەنگاند.
زەینەب دەڵێت کە هیچ هێزێک ناتوانێ ببێتە بەربەست لە بەشداری کردنیان و جەختیش دەکاتەوە: "لەسەر بنەمای بەرێکخستن ژنانی ئێزیدی و تۆڵەسەندنەوەی بە هەزاران دایک و ژنی ئێزیدی کە دیل کەوتووی دەستی داعشن دامەزراوە ، ژنانی ئێزیدی لە دژی هێرشکردن رێگای بەرخۆدانیان هەڵبژاردوە ، لەبەر ئەوە ئێمە وەک ی.ژ.ش ئامادەین لەهەر جێگەیەک تیایدا ژنی ئێزیدی رفێندرابێت و فرۆشرابێت شەر بکەین و تۆڵەی ئەوان بسەنینەوە''
زەینەب رایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی موسڵ بۆیان گرنگە و بەو شێوەیە بەردەوامیدا بە وتەکانی:''کاتێک باسی موسڵ دەکەین تەنها وەک ناوەندێک وەرناگرین . شەنگالیش سەر بە موسڵە ئێمەش وەک یەژەشە ئامادەین هەر گوند و ناوچەیەک لە شەنگال کە ئازاد نەکرابێت ئۆپەراسینی لێ ئەنجام بدەین .
"هیچ هێزێک ناتوانێ پێش لە ئامانجیئێمە بگرێت"
زەینەب باسی لەو هێزانە کرد کە دەیانەوێت ببنە رێگر و ئاستەنگ و وتیشی: '' زۆر هێز هەیە کە دەیانەوێت ببنە بەربەست لە بەردەم یەبەشە و یەژەشە بۆ بەشداری کردنمان لە ئۆپەراسیۆنی موسڵ، بەلام ئێمە ناوەستین و بریاری بەشداری کردنمان داوە و هیچ هێزێک ناتوانێ پێش لە ئامانجمان بگرێت ، لەسەر ئەو بنەمایەش تا دوا دڵۆپی خوێن شەر دەکەین و دایک و خوشکی خۆمان رزگاردەکەین چونکە دەزانین کە ئێستا چاویان لە ئێمەیە و ئێمە هیوای ئەوانین ،لەبەر ئەوەی لە چاوەروانیدا نەمێنن ئێمە بەشداری ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی موسڵ دەبین و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ رزگارکردنەوە. ''
زەینەب حەبیبی فەرماندەی یەکینەکانی ژنانی شەنگال، لە بەشێکیتری وتەکانیدا ڕایگەیاند: "هەر هێزێک کە پشتیوانی یەبەشە و یەژەشە بکات دەتوانێ بەشداری بکات و هیوادارین هەر ژنێکی ئێزیدی بە هەستی تۆلەسەندنەوە بەشداری ئەو ئۆپراسیۆنە ببێت و چەکی ئازادی هەڵگرێت و لە دژی دوژمنی مرۆڤایەتی و زولم لەسەر ژنان بەکاری بهێنێت."
هەروەها زەینەب بانگەوازیش لە گەلی شەنگال دەکات و دەڵێت:'' گەلی ئێمە لە شەنگال خەبات بۆ ژیان دەکات و هەرکەسێک دەیەوێت چەک هەلبگرێت شەر بکات بەشداری ئەم هەڵمەتە بکات و خۆی بەرپرسیار ببینێت ، ئامانجمان رزگارکردنی تەواوی ناوچەکانی دەوری شەنگالە و ژنانی دیل گرتووە ، لە موسڵ ژنانی ئێزیدی دەفرۆشران بۆیە پێویستە هەر ئێزیدیەک بەرپرسیاری دایک و خوشکیان هەلگرن و لەسەر ئەو بنەمایەش بانگی ئێمە بۆ گەل ئەوەیە کە یەک بگرن و یەک دەست بن و یەکێتی خۆیان بپاریزن و بێ دەنگ نەبن.
(ش ب)