ناوچەی لیجە لەسەر دەستی سوپای چۆڵ دەکرێت

14:23

بێریتان جان ئۆزەر/ ژنها


ئامەد - ڕێزان زوگورلۆ، هاوسەرۆکی شارەوانی لیجە دەستنیشانی کرد کە دەیانەوێت بە قەدەغە کردنی هاتوچۆ، لیجە وەک ساڵانی نەوەدەکان چۆڵ بکەن.

هێزەکانی سوپای تورکیا لە ساڵانی نەوەدەکانەوە تا ئێستا بەشێوەیەکەی بەردەوام هێرشی سەر ناوچەی سور دەکەن لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان. هەروەها بەوەش ناوەستن و سوتاندنی گوند و دارستانەکانی ئەم ناوچەیە بە ئامانج دەگرن.

بەم دواییانەش بۆ لە ڕێکەوتی ١٧ ی ئۆکتۆبەرەوە ١٤ جار باری نائاسایی ڕاگەیاندراوە، قەدەغەی هاتوچۆ تا ئێستاش بەردەوامە.

"دەیانەوێت لیجە چۆڵ بکەن"

ڕێزان زوگورلۆ، هاوسەرۆکی شارەوانی لیجە بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانی دا:"دەیانەوێت خەڵک نەڕۆنەوە ناو ماڵەکانیان و لەسەر خاکی خۆیان نەژین.

ڕێزان ئاماژەی بەوە کرد کە ڕەز و باخچە و ماڵی هاوڵاتیان دەسووتێنرێ و لەگەڵ ئەمەشدا هاوڵاتیان ماڵی خۆیان بەجێ ناهێڵن. ڕێزان بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا:"پێشتر ڕێیان لێمان دەگرت و پشکنینیان دەکردین، بەڵام ئێستا ڕێگەی هاتووچونمان پێ نادەن خەباتکارە کانمانیان دەرکرد. هەروەها هەڕەشە لە هاوڵاتیانی لیجە دەکەن، بەڵام گەلەکەمان بەم شتانە ناچەوسێتەوە. ئێمە ناهێڵین بمانکەنە دوژمن لە بەرامبەر یەک ئێمە هەر لەگەڵ گەلەکەمان دەمێنینەوە.

(ش ب)