ژنێکی شاری سەقز ماوەی مانگێکە لەلایەن دەوڵەت بێ سەروشوێن کراوە

15:18

ژنها


ناوەندی هەواڵ - ژنێکی شاری سەقر لە مانگی ئەیلولەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژێمی ئێران دەستبەسەر کراوە بێ سەروشوێنە.


بە پێی ڕاپۆڕتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤی ئێران، ژنێکی سەقزی بە ناو "پەرەستوو حاجیان" کە لە مانگی ئەیلولەوە دەست بەەرکراوە بێ سەروشوێنە و لە سەر دۆخی ناوبراو هیچ نازانرێت.


"پەرەستوو حاجیان" ڕۆژی ١٤ ئەیلولی ٢٠١٦ لە شاری دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. ئەو ژنە تا ئێستا هیچ پەیوەندیەکی لەگەڵ بنەماڵەی نەبووە کە ئەوە بۆتە هۆی نیگەرانی ئەو بنە ماڵەیە.


هەر بە گوێرەی ئەو سەرچاوەیە، پێشتر پەرەستوو لە بەردەوام کردنی خوێندن لە زانکۆی سنە بێ بەش کرابوو.

(ش ب)