تا ئێستا زیاتر لە ٣٠ گوندی دەوروبەری موسڵ ئازاد کراون

11:22

ژنها

ناوەندی هەواڵ – لە ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی شاری موسڵ، پێشڕه‌وییه‌کانى هێزەکانی پێشمەرگە و سوپاى عێراق به‌رده‌وامى هه‌یه‌ لەماوەی هەفتەیەکی ئەو ئۆپراسیۆنەدا پێشمەرگە و هێزە عیراقییەکان توانیویانە لە دەوروبەری موسڵ زیاتر لە ٣٠ گوند کۆنترۆڵبکەنەوە.

فەرماندەیی هێزە عێراقیەکان لە ڕۆژهەڵاتی موسڵ رایگەیاند: هێزەکانیان لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە لە دوو قۆڵی جیاوازەوە هێرشیان بۆسەر رۆژهەڵاتی موسڵ دەستپێکردووە.

هەروەها بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌کانى سوپاى عێراق به‌فه‌رمى کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ى شارۆچکەی حه‌مدانییه‌ هاوشێوه‌ى به‌رتله‌ و تلکێف رابگەیەنن، به‌ڵام چه‌ته‌کانى داعش له‌چه‌ند گوندێکى ئه‌و سنوره‌ به‌رگرى ده‌که‌ن.

لە ئێستاشدا شەڕێکی سەخت لە گوندەکانی دەوروبەری حەمدانیە بەڕوەدەچێت، له‌لایه‌کى تریشه‌وه‌ فرۆکه‌کانى هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامن له‌ بۆردومانکردنى گونده‌کانى ده‌وروبه‌رى حه‌مدانییه‌.

هەروەها، دوێنى فه‌رمانده‌کانى سوپاى عێراق ڕایانگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ى ئۆپراسیۆنه‌کانیاندا توانیویانه‌ پێنج گه‌وره‌ سه‌رکرده‌ى چه‌ته‌کانى داعش بکوژن و به‌ده‌یان چه‌ته‌ى تریش کوژراون.

ئۆپراسیۆنی موسڵ بەرەبەیانی ڕۆژی ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ دەستیپێکرد و تا ئێستاس پێشمەرگە و هێزە عیراقییەکان توانیویانە لە دەوروبەری موسڵ زیاتر لە ٣٠ گوند کۆنترۆڵبکەنەوە.

(ش ب)