فیستیڤاڵی کەلتورو هونەری شەهید بێریتان دواخرا

11:43

ژنها

مەخمور - فیستیڤاڵی کەلتور و هونەری شەهید بێریتان، کە هەر دوو ساڵ جارێک لە رۆژانی ٢٤ و ٢٥ی ئۆکتۆبەر لە کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی لە مەخموور بەڕێوەدەچێت، ئەمساڵ بەهۆی هەندێک هۆکاری ئەمنی دواخرا.

کۆمیتەی ئامادەکاری فیستیڤاڵی شەهید بێریتان لەو بارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و و رایگەیاند، کە حەوتەمین فیستیڤاڵی کەلتور و هونەری شەهید بێریتان لەبەر هەندێک هۆکاری سیاسی و سەربازی بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.

بڕیار بوو ئەمڕۆ فیستیڤاڵی کەلتور و هونەری شەهید بێریتان دەستیپێبکردایە، بەڵام بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.

شەهید بێریتان، یەکێک بوو لە گەریلاکانی بەرەی رزگاری گەلی کوردستان، ساڵی ١٩٩٢ لە شەڕێکدا کە زۆربەی هێزە کوردییەکانی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری تورکیا هێرشیان کردە سەر پەکەکە، بێریتان لەو شەڕەدا بۆ ئەوەی بەدیل نەگیرێت، خۆی لە شاخەکاندا فڕێدەدات و بەوشێوەیە دەبێت بە سمبۆلی تێکۆشانی هێزی ژنان.

(ش ب)