"ئاڵای بەرخۆدانی بێریتان لە دەستی ئاخینەکان دەشەکێتەوە"
13:32
ژنها
ناوەندی هەواڵ – گەریلا ئاخین ئاڤاشین تەمەن ٢٣ ساڵان، لە ٤ی مانگی حوزەیراندا لە چیاکانی شەمزینان، ماوەی ١١ کاتژمێر بەرامبەر بە سوپای تورکیا شەڕ دەکات، دوای ئەوەی هیچ فیشەکی پێنامێنێت، بە هەڤاڵەکانی دەڵێت: "سڵاوم بە هەڤاڵان بگەیەنن، منیش وەک بێریتان."
ئاخین ئاڤاشین هەڵگری میراسەی بێریتانەکانە، ئەو بە فیداکاری و هەڤاڵێتی خۆی دەناسێت لەناو هەڤاڵەکانی، کاتێک گەریلا ئاخین دوای ١١ کاتژمێر شەڕ کردن هیچ فیشەکی پێنامێنێت، بە جیهازی بێتەل بە هەڤاڵانی دەڵێت: "سڵاوم بە هەڤاڵان بگەیەنن، کاتێک بێریتانیش چەکی پێنامێنێت، خۆی لە شاخەکان فڕێدەدات منیش وەک بێریتان دەکەم."
بێریڤان یاردمجی، ناسراو بە (ئاخین ئاڤاشین) لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٣ی ناوچەی گەڤەری سەر بەشاری جۆلەمێرگی باکوری کوردستانە. لە ساڵی ٢٠١٠ دا لە خانەوادەیەکی وڵاتپارێزەوە ڕوو لە شاخەکانی کوردستان دەکات، دەبێت بە گەریلا.
لە ساڵی ٢٠١٠دا لە ڕیپۆرتاژێکدا هۆکاری بەشداری کردنی بۆ ناو ڕیزەکانی گەریلا بەو شێوەیە دەگێڕێتەوە: "دڵسۆزیم بۆ ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان وای لێکردم ژیانی ئازاد لە شاخەکانی کورستان هەڵبژێرم."
لە سالی ٢٠١٢ دا دەچێتە هەرێمی خواکوڕکی هەرێمی پاراستنی مەدیا، دوای تەواوکردنی خولی پەروەردەی شەڕوانانی نوێ، لە شاخەکانی شەمزیانان بەردەوامی بە ژیانی گەریلایی دەدات.
ئاڤاشین لەسەر ڕێبازی بێریتان و لە هەرێمی خاکورکێی وارگەی بێریتان ژیانی پەرە بە ژیانی گەریلایەتی دەدات. بێریتان کە لە خاکورکێ تەسلیم بوونی قەبووڵ نەکر، ئاڤاشینیش لە دژی سوپای تورکیا جارێکیتر تەسلیم بوونی ڕەت کردەوە و بڕیاری دا خۆی لە بەرزە شاخێکەوە فڕێبدات. بەم شێوەیە لە خاکورکێ جارێکی تر تەسلیم بوون لە شەخسی هەڤاڵ ئاڤاشین ڕەت دەکرێتەوە. لە ٢٤مین ساڵڕۆژی چالاکییەکەی گوڵناز کاراتاش ناسراو بە بێریتان دا،کە لە دژی تەسلیم بوون ئەنجامی دا،هەڤاڵ ئاڤاشینیش بە ئەنجامدانی چالاکییەکەی جارێکیتر کەلتوری بەرخۆدانی ژنانی کوردی زیندوو کردەوە.
سارا ستار: ئاخین لە خاکورکێ بە شەڕڤانێتی خۆی دەناسرا
سارا ستار، هاوسەنگەری ئاخین ئاڤاشین، لەسەر هەڤاڵەکەی دەڵێت: بۆ من شتێکی زۆر جودا بوو کە لەگەڵ هەڤاڵ ئاخین لە یەک سەنگەردا شەڕمان دەکرد. هەر کاتێک بیر لەو ڕۆژانە دەکەمەوە خەندەکانی هەڤاڵ ئاخین دێتەوە پێش چاوم. هەڤاڵ ئاخین لە خاکورکێ بە شەرڤانێتی و زیرەکی خۆی دەناسرا. هەڵوێستی لە بەرامبە دوژمن، ئەشقی ئاخینی لە شەڕدا مەزنتر دەکرد. هەمیشە دەیویست بەشداری لە چالاکیەکاندا بکات چونکە دەیویست تۆڵەی گەل و منداڵە چاوگەشەکانی وڵات بکاتەوە.
سارا دەست نیشانی کرد ژیان و شەڕ کردنی ئاخین ئاڤاشین وابەستەی یەکتری بوون، بەم شێوەیە درێژەی پێدا:"هەڤاڵ ئاڤاشین لە بەرامبەر هێرشەکانی دوژمن هەمیشە بەرخۆدانی دەکرد و هەمیشی لەناو فەرمانداری قۆڵی هێرش جێی دەگرت. من هەمیشە هەستم ئەکرد کە هەڤال ئاخین بە قارەمانیەکی گەورە شەهید دەبێت هەرواش بوو بە قارەمانی شەهیدبوو.
"سڵاوی من لە هەموو هەڤاڵان بکەن"
سارا بەم شیوەیە باسی لە بەرخۆدانی ئاڤاشین لە دژی سوپای تورکیا دەکات: "هەڤاڵ ئاڤاشین زەربەی زۆر گەورەی لە دوژمندا. هەڤاڵ ئاڤاشین ١١ سەعات بەرخۆدانی کرد. هەموو فیشەکەکانی تەواو دەبێت. کاتێک ئییتر هیچ تەقمینییەکی پێنەما لە ڕێگەی جیهازی بێتەلەوە لە گەڵ هەڤاڵان قسەی کرد وتی: "سڵاوی من لە هەموو هەڤاڵان بکەن و دواتر چەکەکی خۆی شکاند بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەست دووژمن و ئەویش وەک و شەهید بێریتان خۆی لە شاخێک فڕێدایە خوارەوە."
(ش ب)