گوڵڕۆخ ئیبراهیمی چالاکی سیاسی لە ئێران دەستگیر کرا

09:17

ژنها

ناوەندی هەواڵ - گوڵرۆخ ئیبڕاهیمی ئیرایی، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژێمی ئێران دەستبەسەر کراو گوێسترایەوە بۆ گرتوخانەی ئەوین.

بە پێی ماڵپەری کەمپەینی پارێزگاری کردن لە گیراوانی سیاسی و مەدەنی، بەیانی ئەمڕۆ دوێنێ ٢٠ ئۆکتۆبەری ٢٠١٦ لە لایەن هێزەکانی ئەمنی ئێران هێرش کرایە سەر ماڵی ئەو چالاکە سیاسیە بە شکاندنی دەرگای ماڵەکەی جێبەجێکردنی سزای زیندان گوێستراوە بۆ گرتوخانەی ئەوین.

گوڵرۆخ ئیبڕاهیمی ماوەی شەش ساڵ زییندانی بەسەرداسەپاوە و بە بێ داخوازی فەرمی و بە شکاندنی دەرکی ماڵی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێران گوێستراوەتەوە بۆ گرتوخانەی ئەوین.

پێشتریش ئارەش سادقی هاوژین گوڵڕۆخ ، گوڵڕۆخ ئیبڕاهیمی ئیرایی ، نەوید کامەران و بێنامی مووسیوەند لە ٥ سپتەمبری ٢٠١٤ لە شوێنی کار دەستبەسەر کرابوون.

دەوترێ دادگای ئەو چالاکانە لە ڕێکەوتی ٢٠ حوزەیران ٢٠١٥ لە کاتێک بەڕێوەچووە کە گوڵڕۆخ ئیبڕاهیمی بە هۆی نەخۆشیەوە لەوێ نەبوە.

(ش ب)