"کوڕەکەم ڕۆڵەی کوردستان بوو"

09:21

ژنها

کەلار - لە میانەی پێشكەشكردنی وتەیەكدا لە مەراسیمی پرسەی كوڕەكەی، دایكی دێرسیم گەرمیانی گەریلای گیانبەختکردوودارایگەیاند، سەربەرزم بە شەهیدبوونی كوڕەكەم، چونكە شەهید دێرسیم تەنها كوڕی من نەبوو، كوڕی هەرچوارپارچەی كوردستان بوو.


كاتژمێر چواری ئێوارەی دوێنێ، مەراسیمی پرسەی گەریلای گیانبەختکرد محەمەد ئەبوبەكر، ناسراو بە دێرسیم گەرمیانی، لە شارۆچكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان بەڕێوەچوو، كە لە رۆژی ٢٩-٥-٢٠١٦ لە ناوچەی شرناخی باكوری كوردستان لە شەڕێکی دژ بە سوپای تورکیا گیانی بەختکردبوو.

لە مەراسیمەکەدا کە بە وەستان بۆ گیانبەختکردوانی ڕێگەی ئازادی دەستی پێکرد، چەندین وتە پێشکەش کران و ئاماژە بە تێکۆشانی دێرسم گەرمیانی و بەرخۆدانی نەتەوایەتی ئەو کرا.

شیلان شاكر، هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگای كوردستان، لە مەراسیمەکەدا قسەی کردو وتی:"هەڤاڵ دێرسیم لەبەرامبەر تەواوی ئەو پیلانانەی كە لەسەر گەلی كورد، بەتایبەت فرۆشتنی شەنگال، سنگی خۆی دایە بەر گولـلە لە سەنگەرەكاندا، بە رۆحێكی فیداكارانە لە سەنگەرەكانی شەنگالدا چركە بە چركەی هەواڵی ئازادكردنی شەنگالی دەدایە راگەیاندنەكان، هەڤاڵ دێرسیم بەو رۆحەوە بەشداری لە رێكخستن و لە ریزی گەریلا بووە".


لە هەروەها دایکی دێرسم گەرمیانی، لە وتەیەکیدا وتی:"بەخێرهاتنی هەموولایەك دەكەم، سەربەرزم بە شەهید دێرسیمەوە كە لە پێناو كوردستاندا شەهید بووە، شەهید دێرسیم تەنها كوڕی من نەبوو، كوڕی هەرچوارپارچەی كوردستان بوو، داوا لە هەڤاڵانی دەكەم، خوێنی شەهید دێرسیم ون نەكەن".

محەمەد ئەبوبەكر، ناسراو بە دێرسیم گەرمیانی، دانیشتووی شارۆچكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان بوو، لە ساڵی ٢٠١٢ بەشداری خەباتی گەریلا بووە، لە بەرخۆدانەكانی گەریلا لە شەنگال و كەركوك و جەلەولا بەشدار بووە لە دژی چەتەكانی داعش، لە رۆژی ٢٩-٥٢٠١٦لە بەرخۆدانێكدا لە چیای جودی سەر بە شارۆچكەی شەرناخ لە هەرێمی بۆتانی باكوری كوردستان گیان بەخت دەکات.

(ش ب)