ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی داوای ئازادی بێ مەرجی گوڵرۆخ ئێرایی دەکات
15:00
ژنها
ناوەندی هەواڵ – ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی داوا لە ئێران دەکات کە گۆڵڕۆخ ئێرایی بەبێ مەرج ئازاد بکات.
بە پێ ڕاپۆرتێکی ڕادیۆی زەمانەی ئێران، ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەی ڕایگەیاندوە کە دەستگیرکردنی گوڵڕۆخ ئیرایی دژی یاسایە و دەبێ بە زوترین کات ئازاد بکرێت.
مەگدالێنا مێقرابی، جێگری سەرۆکی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقای ڕێخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، وێڕای داخوازی ئازاد کردنی بەبێ مەرجی گوڵڕۆخ ئێرایی، زیندانی کردنی ئەو چالاکەی بەهۆی ناڕەزایەتی ئاشتی خوازانە لەگەڵ سزای بەردباران پێناسە کردوە و ئەو مامەڵەیەی حکومەتی ئێران لە ژێر پێنانی ئازادی ڕادەربڕین هەڵسەنگاندوە.
ڕۆژی دووشەمە ٢٤ ئۆکتۆبەر هێزە ئەمنیەکانی ئێران، بەبێ هەبوونی مۆڵەتی فەرمی هێرشیان بردە سەر ماڵی ئەو چالاکە وێڕای شکاندنی دەرگای ماڵەکەی، بۆ جێبەجێکردنی سزای ٦ ساڵ زیندنانی ناوبراویان گواستەوە بۆ گرتوخانەی ئەوین.
ئەو چالاکە سزای ٦ ساڵ زیندانی بە هۆی نوسینی داستانێک سەبارەت بە سزای بەردباران(رەجم) کە ئێستا بڵاو نەبۆتەوە بە سەری دا داسەپاوە. شایانی باسە گۆڵڕۆخ ئیرایی هاوژینی ئاڕەش سادقی، زیندانی سیاسیە کە ئێستا لە ناو زیندانە و لە کاتی ئێستا دا سزای ١٩ ساڵ زیندانی بە سەر دەبات.
هێزە ئەمنیە کان لە کاتێکدا هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکەیان، دەست نووسەکانی گوڵڕۆخیان دۆزیبۆوە هەر لەسەر ئەو ەست نووسانە سزای ٦ ساڵی بەسەر داسەپاوە. "مەگدەلێنا مقرانی" دەستگیرکردنی گوڵرۆخی ئێرایی بە نمایەشێکی ترسێنەر لە پاڵپشتی کردن لە سزایەکی نامرۆڤانە ناو بردوە.
(ش ب)