تەرمی گەریلا گیانبەختکراوانی دێرسم بەخاکدەسپێردرێن

16:16

ژنها

ئامەد - ١٤ گەریلای هەپەگە/یەژاستار لە ئەنجامی شەڕێکی دژ بە سوپای تورکیا لە شاخەکانی دێرسم گیانیان بەختکردبوو، ئەمڕۆ بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی ٨ لەو گەریلایانە لە شاری ئامەد بەخاکسپێردران.

دوای پشکنینی پزیشکی ئەمرۆ تەرمی ٨ لەو گەریلایانە هێندرایەوە بۆ شاری ئامەد و لەژێر دروشمی شەهیدان نامرن بەخاکسپێردران.

هەریەک لە گەریلاکان رەمەزان کارا داغ(پلنگ سور)، ئیبراهیم گولتەکین(دۆغان ئامەد)، شەڤین ئاکدەمیر(نوژین سۆلین)، سەمرا ئەلالمیش(پەیمان کوردستان)، لە گۆڕستانی (یەنی کۆیلی) لە شاری ئامەد بەخاکسپێردران.

هەروەها تەرمی چواری گەریلا، بەناوەکانی شەنای لالەشاهی(جوان ئامەد)، مە‌حمود بیلگین(سەیدخان ئامەد)، دیلان کۆچ(داستان عەگید) و یاوز ئونال(روبار ‌هێنێ) لە گوندەکانیان بەخاکسپێردران."

(ش ب)