کوشتنی منداڵێکی سێ ساڵان لەلانی هێزەکانی ڕژێمی ئێران

23:22

ژنها

ناوەندی هەواڵ - منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ لە شاری ئەهوازی ئێران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکان دەکوژرێت.

بە پێی ڕاپۆڕتی هەواڵنێری هەرانا، ڕەغد سەواری، منداڵێکی ٣ ساڵەیە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکان لە شاری ئەهواز کوژراوە، دەوترێ دایکی ئەو منداڵەش بە سەختی بریندارە.

شەوی دووشەممە ٢٤ ئۆکتۆبەر لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلەی هێزەکانی ڕژێمی ئێران لە ئۆتۆمبێلێک، کچیکی ٣ ساڵە گیانی لەدەست داوەو دایکیشی بە سەختی بریندارە.

بە وتەی شایەتحاڵانی ڕووداوەکە، دوای ئەوەی کە فەرمانی ڕاوەستان لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دراوە و ئۆتۆمبێلەکەش ڕانەوەستاوە، هێزە ئەمنیە کان تەقەیان کردوە، سەرەڕای ئەمە بێ دەنگی هێزە ئەمنیەکان و دادوەریەکان سەبارەت بە هۆکاری ئەو ڕووداوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان ڕانەگەیاندوە.

(ش ب)