لە بەردەم شارەوانی ئامەد هێرشکرایە سەر هاوڵاتیان
11:42
ژنها
ئامەد – هێزەکانی پۆلیسی تورکیا هێرشیان کردە سەر ئەو هاوڵاتیانەی ناڕەزایەتیان بەرامبەر دەستەبەسەرکردنی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئامەد، و دەستبەسەرداگرتنی بینایی شارەوانی لەلایەن حکومەتی ئاکەپە پیشاندەدا.
دوای دەستبەسەرداگرتنی بینایی شارەوانی مەزنی ئامەد، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکیاوە و دەستبەسەرکردنی هەردوو هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد گولتان کشاناک و فورات ئانلی، هاوڵاتیانی ئەو شارە بۆ ناڕەزایی دەربڕین، ڕژانە بەردەم شارەوانی، بەڵام هێزەکانی پۆلیس بەرگەی بینینی ئاپۆڕای جەماوەری نەگرت، هەربۆیە بە ئاوی شد و ژۆپ پەلاماری هاوڵاتیانیاندا.
هێزەکانی پۆلیس فەلەکناس یوجەی پەرلەمانتاریان دایە بەر ژۆپ و برینداریان کرد. فەلەکناس لەو کاتەدا دروشمی "گوشارەکان نامانشکێنن"ی وتەوە.
(ش ب)