شەڕڤانانی یەپەژە لە شەداد بێریتانیان بیرهێنایەوە

12:25

ژنها

شەداد – شەڕڤانانی یەپەژە، لە شارۆچکەی شەداد، بە مەراس بێریتانیان بیرهێنایەوە.

لە ٢٤مین ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی پێشەنگی ژنانی ئازاد، گولناز کاراتاش، ناسراو بە بێریتان، لە شارۆچکەی شەدادی ڕۆژئاوای کوردستان، لەلایەن شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان(یەپەژە) مەراسیمێک بەڕێوەچوو، شەڕڤانانی یەپەگەش ئامادەی بوون.

شەرڤانان سەرتا مەراسیمێکی سەربازیان ئەنجامدا، پاشان ڕۆژدا عەفرین، فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژنان(یەپەژە)، قسەی کرد و ڕایگەیاند: "هەڤاڵ بێریتان لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە دژی هێزی داگیرکەران و بە کرێگیراونی (پەدەکە)، ئەقڵیەتە کۆنەپەرستەکان، بوو بە ئەفسانەیەک بۆ مێژووی تێکۆشانی گەلی کورد. ئەو هەم وەک فەرماندەیەک ژن، هەمیش وەک میلیتانێکی ڕێگای ئازادی ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە شۆڕشی ژندا."

ڕۆژدا عەفرین ئاماژەی بە وتەیەکی بێریتان کرد و وتی : "بێریتان دەڵێ'شەڕبکەن، بۆ ئەوەی جوان بن و ئازاد بن و خۆشەویست بن'. ئێمە بەو فەلەسەفەیە تێدەکۆشین، سوپای ژنانیش لەسەر ئەو میراسە دامەزراوە، ڕۆژئاواش لەسەر ئەو بناخەیە گەشتووە بەو ئاستە و ئەو هێزەی هەیە. بۆیە دەبێت بەو ڕۆحە تێکۆشان سەربخەین."

پاشان فەرماندە هێلین ڕووکەن دێرک بە تێروتەسەلی باسی لە ژیانی بێریتان کرد، هەروەها شەرڤانان چەندین پارچە هۆنراوە و شانۆیەکیان لەسەر ئەو ڕۆژە پێشکەش کرد."

(ش ب)