هێزێکی سوپای تورکیا بە هاوکاری 'پەدەکە' گەیشتە شەنگال

17:09

ژنها

ناوەندی هەواڵ - ژمارەیەکی زۆر لە سەرەبازەکانی سوپای تورکیا کە جلی پێشمەرگەیان لەبەر کردووە لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە بە چەکی قورسەوە چوونە ناو شەنگالەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆژنیوز، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢:٠٠ ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی پێشمەرگە کە لە ناویاندا سەربازانی تورکیاش هەن چوونە ناو شەنگالەوە.

هەر بەرگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، پێشمەرگەیەک راگەیاندوە، کە ئەو پێشمەرگانەی نێردراون بۆ شەنگال لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە نە نێردراون، و دیار نیە لە کوێوە نێردراون!".

ئەو پێشمەرگەیە راشیگەیاندوە، لە ناو ئەو پێشمەرگانەی نێردراون بۆ شەنگال سەربازی سوپای تورکیاش هەن کە جلی پێشمەرگەیان لەبەر کردووە.

هەروەها لەناو کاروانی ئەو پێشمەرگانە کە چوونەتە ناو شەنگالەوە، ژمارەیەکی زۆر چەکی قورسیش بینراوە.

(ش ب)