تا پێنج ڕۆژ ڕێگە بە هاوسەرۆکان نادرێت چاویان بە پارێزەرانیان بکەوێت

21:57

ژنها

ئامەد – دادگای تورکیا لە شاری ئامەد، بڕیاریدا کە هەردوو هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد گولتان کشاناک و فورات ئانلی ناتوانن تا پێنج ڕۆژ چاویان بە پارێزارەکانیان بکەوێت.

هاوسەرۆکانی شارەوانی ئامەد گولتان کشاناک و فورات ئانلی ئێوارەی ٢٥ی ئەم مانگە لە شاری ئامەد دەستبەسەر کران. بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بەدەستمان گەیشتووە، پارێزەرە کانیان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزراوەکانیان چوون بۆ بەڕێوەبەرایەت ئەمنییەتی ئامەد.بەڵام بەهۆی ئەو بڕیارەی کە لەلایەن دادگاوە بۆ هاوسەرۆکانی شارەوانی ئامەد گولتان کشاناک و فرات ئانلی دەرکرابوو نەیان توانی چاویان بە پارێزراوەکانیان بکەوێت.

(ش ب)