پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر بارەگای گشتی KJA

09:36

ژنها

ئامەد - هێزەکانی پۆلیسی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر بارەگای گشتی کۆنگرەی ژنانی ئازاد لە شاری ئامەد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزەکانی پۆلیسی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر بارەگای گشتی کۆنگرەی ژنانی ئازادی کوردستان(KJA)، هێزەکانی پۆلیسی چواردەوری بارەگاکەیان گەمارۆدا،هەروەها بەشێک لە هێزەکە لەناوەوەی بارەگا دەستی بە پشکنین کرد.

جێگەی ئاماژەیە ئایلا ئاکات ئاتا، وتەبێژی گشتی کۆنگرەی ژنانی ئازاد دوێنێ لە کاتی ناڕەزایەتی دەربڕین دژ بە دەستبەسەر کردنی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئامەد، لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکیاوە دەستبەسەر کراوە.

(ش ب)