لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕێگری لە هاوسەرگیری کچێکی ١٤ ساڵان دەکرێت

10:44

ژنها

عامودە - لە رۆژئاوای کوردستان رێگری لە ئەنجامی پرۆسەی هاوسەرگیری کچیکی ١٤ساڵە کراو دەستەی کاروباری ژنانیش ئاماژە بەوەدەدات، کە تا ئێستا ڕێگری لە هاوسەرگیری بەدەیان کچی تەمەن منداڵ کراوە.

لە شارۆچکەی عامودێ سەر بەکانتۆنی جەزیرە، بنەماڵەیەک کە ویستیان بە زۆر هاوسەرگیری بە کچە تەمەن ١٤ساڵەکەیان بکەن، لە لایەن دەستەی کاروباری ژنان و ڕێکخستنی کۆنگرەی ستار، هەروەها بە هاوکاری ئاسایشی ژن لە کانتۆنی جەزیرە رێگریان لێکرا کە ئەو منداڵە ١٤ساڵە بەزۆر هاوسەرگیری بکات.

جێگای ئاماژەیە بەپێ یاسای ژن لە رۆژئاوای کوردستان رێگە نادەن کە کچانی ژێر تەمەنی ١٨ ساڵان هاوسەرگیریان پێبکرێت. حەنیفە مەولود، ئەندامێکی دەستەی کاروباری ژنان لەو بارەیەوە وتی: "تا ئێستا ڕێگری لە هاوسەرگیری بەدەیان کچی تەمەن منداڵ کراوە."

نابراو لە بارەی بوونی ئەو دیاریدەیەش وتی: "ڕۆژئاوای کوردستان کە دابونەریتی دەرەوەی بەسەردا زاڵ بووە بەتایبەتیش کەلتوری خێڵە عەرەبەکان، کچەکانیان لە تەمەنێکی بچوک دەخستە ناو ژیانی هاوسەرگیریەوە، بەڵام دوای شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، یەکێک لە گۆڕانکاریە ڕیشەییەکانی ناو کۆمەڵگا هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسا و نەریتە بوو."

هەر بەگوێرەی یاساکانی ژنان لە ڕۆژئاوا، سزای تایبەت دانراوە بۆ ئەو پیاوانەی لەگەڵ کچی منداڵ هاوسەرگیری دەکەن.

چالاکانی ژنان لە رۆژئاوا جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە چیتر مۆڵەت نادەن یاسا پیاوسالارانەکان ببنە هۆی کۆیلە کردنی ژنان و بە توندی پێداگری لە یاساکانی ژنان دەکەن لە رۆژئاوای کوردستان.

ژنان لەناو هەموو دام و دەزگاکانی ڕۆژئاوای کوردستان وێڕای ئەوەی سیستەمی سەربەخۆیی خۆیان هەیە، پێشەنگیش دەکەن بۆ کۆتایی هاتنی ئەقڵیەتی پیاوسالاری.

(ش ب)