سۆران، دوو ژن ژیانیان لە دەستدا

10:46

ژنها

سۆران - بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە شاری سۆران دوو ژن گیانیان لە دەستدا و حەوت کەسیتریش بریندار بوون.

بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ، کاتژمێر ١٢ی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی زانیاری شاری سۆران، دوو ژن بەناوەکانی دونیا عەبدولرحیم و مەحبوب محەمەد، گیانیان لەدەستداو ژن و پیاوێک و پێنج منداڵیتریش هەر لەو ڕووداوە بریندار بوون.

هەروەها سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی سۆران بە ژنهای ڕایگەیاند، باری تەندروستی برینداران جێگیرە.

(ش ب)