پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئایلا ئاکات ئاتا

11:48

ژنها

ئامەد – دوای ناوەندی گشتی کۆنگرەی ژنانی ئازاد، هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئایلا ئاکات ئاتا، وتەبێژی کۆنگرەی ژنانی ئازاد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزەکانی پۆلیسی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر ناوەندی گشتی کۆنگرەی ژنانی ئازاد، دواتریش هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئایلا ئاکات ئاتا، وتەبێژی کۆنگرەی ژنان. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئایلا ئاکات ئاتا، لە چوارچێوەی خۆپیشاندانەکەی دوێنێی بەردەم شارەوانی شاری گەورەی ئامەد بۆ شەرمەزارکردنی دەستبەسەرکردنی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئامەد دەستبەسەر کراوە.

دوای پشکنینی ماڵەکەی، پۆلیس ڕایگەیاندوە، کە بە هۆی ئەوەی ئایلا ئاکات دەستبەسەرە ماڵەکەشی دەپشکێندرێت.

لە پشکنینی ماڵدا، دەفتەر و ئارشیفەکانی کۆنگرەی ژنانی ئازاد و بڕیارنامە و چەندین بەڵگەیتری ئەو ڕێکخستنە دەستیان بەسەرداگیراوە. هەروەها یەکێک لەو بەڵگانەی دەستی بەسەر داگیراوە، راپۆرتێکە بۆ ئازادی ژنانی دیلی دەستی داعش ئامادەکراوە.

(ش ب)