خوێندکارێکی زانکۆی عەلامەی تاران: بەسیج کردن متمانەی خوێندکارانی نەهێشتوە

11:51

سۆما مەهابادی / ژنها

تاران - لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا لە گەڵ ئاژانسەکەمان شبنم ئیبراهیمی، خوێندکارێکی فارسی زانکۆی علامەی تاران، دۆخی ناو زانکۆکانی ئێران هەڵدەسەنگێنێت و دەڵێت: گرنگی بە بزاڤی خوێندکارانی ژن نادرێت، هاوکات باس لەوەش دەکات، کە لەناو زانکۆکاندا سیستەمی بەسیج بوون پێشخراوە.

شەبنم وتی: " دوای ساڵی ٢٠٠٩ گورزێک بەر بزاڤی کەسک " جنبش سبز" کەوت، بە گشتی بزاڤە کۆمەڵایەتیەکان و بزاڤی خوێندکارانیش لەناودا تووشی شۆکێکی چاوەڕوان نەکراو بوون. بەڵام بە بڕوای من ئەو چەشنە بزاڤانە دیسان سەرهەڵدەدەنەوە. ئەو سەردەمە، سەردەمی دەستپێشخەری خەڵکە وە نابێ چاوڕوانی ئەوە بین کە بە میتۆد و شێوازی ساڵانی ڕابڕدوو خەڵک خەبات بکات. بەڵام هەر وەک ئاماژەم پێکرد ئەو بزاڤانە دیسان سەر هەڵدەدەنەوە ئەو جار بە شێوەیەکی تر بەدڵنیاییەوە بە ئەزمونتر لە جاران و ڕێک و پێکتر. مەبەست ئەمەیە کە بیردۆزی بە پێی ئەزموون وەرگرتن بە هێزتر دەبێ. ئەوە قۆناغێکی گرنگ و کاریگەرە."

بزاڤی خوێندکاران هەر زیندووە

ناوبراو ئامەژەی بەوەشدا کە تا ئەو کاتەی کە جیاوازی چین و توێژی هەیە بزاڤە کان زیندوون، هاوکات جەختیشی کردەوە: "بە هۆی ئەوەی کە گورزی سەختیان خواردوە لە ناو کائیۆس و ئاڵۆزی دایە و یان بە لاڕێدا چوە."

لە بەردەوامی قسەکانیدا ئەو خوێندکارە سەرنجی ڕاکێشایە سەر بەشداری ژنان لە چالاکیەکاندا و وتیشی: "بەشداری ژنان و چالاکیە پراتیکەکانیان پێویستی بەڕێکخستنکردن و خەباتە. ژنان زیاتر لە گۆڕەپانی کۆمەڵە فێمەنیستیەکان دەبینرێن و بۆچونیان بۆتە هۆی ئەوەی کە چین و توێژی کۆمەڵگا نەبینن و بایەخ نەدەن بە پەیوەندی نێوان پرسی ژن و بابەتە کۆمەڵایەتیەکانی تر. زۆرجار داواکاریەکانیان زۆر لیبیڕاڵانەیە، بۆ نمونە زۆر کات و کاری خۆیان بە فیڕۆ دەدەن، وا بزانم ئەو کەسانەی کە ئەو شێوازە بیردەکەنەوە لە ئەساسدا، خزمەت بە ئەقڵیەتی سەرمایەداری دەکەن. ژنانی خاوەرهەمی ئەقڵیەتێکن و لاوازیش بۆتە هۆی ئەوەی نەتوانن خۆیان ڕێبەر بن و خاوەن بڕیاری خۆیان بن، پیاوانیش کەمترین گرنگی بە مافەکانیان نادەن و بێڕێزیان پێدەکەن."

شبنم ئیبراهیمی، ئاماژەی بە گرنگی پەروەردەی ژنان کردو وتیشی: "ژنان پێویستە لە هەموو مژارەکان دا پەروەردەکراو بن، ئامانجیانی سەرەکیان ڕیکخستنکردن بێت، چونکە تا ڕێکخستنێک نەبێ ناکرێ مافی ژن دەستەبەر بکرێ. خوێندکارێک کە دێتە ناو زانکۆ ئێستا ژیانی سەقامگیر نەبوو لە ناو زانکۆ دەست بە خوێندن دەکات. زۆر کەم خوێندکار هەن کە پێش وەی کە بێن ناو زانکۆکان بیردۆزیێکی دیاری کراویان هەبێ. بەداخەوە لە زۆربەی بزاڤە چەپەکانی کۆمەڵگاش ژن نادیترێ و کاتێک ناڕەزایەتی دەردەبڕین پیاوەکان دەڵێن ئێمەش دەرئەنجامی هەر ئەو سیستەمە سەرمایە دارییەن. بە بڕوای من کەسێک کە هەڵسوکەوتی لەبەرامبەر مژاری ژن ئاوایە ناتوانێ پێشەنگی خەباتێک بکات. پەروەردەکردنی کەسایەتیەکان بابەتێک نیە کە دوابخرێت. تێکۆشەر پێویستە تەواوی ویستە بەرژەوەند خوازەکانی خۆی کە قورسایی سیستەمی سەرمایە داری لە خۆیدا دەگرێتەوە بسڕێتەوە تا بتوانێ خەباتکارێک بێ بتوانێ بەرامبەر زووڵم و زۆری بجەنگێت و بەرژەوەندێکانی بەگوێرەی بەرژەوەندی بزاڤ و شۆڕش ڕێکخستن بکات. وەک چەپێکی ژن باوەڕم بە وەی هەیە کە ڕزگاری ژن لە ڕزگاری چین و توێژی کۆمەڵگا دایە.

سەبارەت بە خوێندکارانی ژن لە زانکۆدا شەبنم وتی: "لە مژاری بزاڤە خوێندکارانی ژنان لەو بزاڤە دا زۆر گرنگیان پێ نادرێ. لە بریارە گرنگەکان لەگەڵ ئەوان ووتووێژ ناکرێ ئەرکی زۆر بێ نرخیان پێ دەسپێردرێ. ژنان لە کاتێک دا لە ناو ئەو بزاڤانە دا پەسەند دەکرێن کە پێناسەیەکی پیاوانە یان بەخۆیان گرتبێ. پیاوان ئاگاداری ئەو مژارەی نین کە ئازادی ژن زەروورەتێکە بۆ ڕزگاری ئەوان بە تایبەت لەو بزووتنەوانەی کە ڕەنگی وردە بوڕژوایی یان بوڕژواییان پێوە دیارە. تەنانەتی ئەو چەپانەی کە نەیانتوانیوە قۆناغی بوڕژوایی بچوک خۆیان دەرباز بکەن و و کۆمەنەیست بوونە وەک کێشەیەک دەبینرێت.

هەروەها جەختیشی کردەوە: "زانکۆ گرنگی یەک جار زۆریان هەیە بۆ پەروەردە کردنی ئەم هێزانە و هەروەها ڕووناکبیران بە تایبەت ئەگەر چالاکی خوێندکاری پەیوەندی ساز کە لەگەڵ چالاکیەکانی دەرەوە هەبێ، زانکۆ ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێ. "

لەناو خوێندکاراندا بەسیج بوون پێشدەخرێت

لە بەشێکیتری هەڵسەنگاندنەکانیدا شبنم ئیبراهیمی سەرنجیدایە سەر کێشە سەرەکیەکانی خوێنکاران و وتیشی: "ئەمنیەت دیارترین کێشەی چالاکانی خوێندکارە، چونکە بێ متمانە بوونێکی لە ناو زانکۆکان بۆ چالاکانی خوێندکار سازکردوە. هەر ئەوەش هاتنی خوێندکارانی تازەی زانکۆ بۆ ناو کۆمەڵی خوێندکاران توشی کێشە کردووە. هەروەها سیستەمی بەسیج پەروەری ئێران خوێندکارگەلێکی زۆر ناچار بە کارتێکدەری دەکات. لە کاتی سەرۆک کۆماری خاتەمی دا چالاکی و پێداگری خوێندکاران لە دەستەبەرکردنی مافی سنفی و خوێندکاری خۆیان پێشکەوتنێکی باشی هەبوو. بەڵام لە سەردەمی " ئەحمەدی نژاد" و " ڕووحانی" دا بەرەو نیۆ لیبەرالیزم و سەرمایەداری دەچێ کە بەرژەوەندی کەلتوری پیاوسالاری تێدایە. "

"کە ئەو کات کە پێشتر خوێندکاران زیاتر هاودەنگبوون ئامانجی کۆتایی و سەرەکی خوێندکاران شەڕکردن لەگەڵ ڕژێمی ئێران بوو، لە نێوان تەواوی خوێندکاران بە هەر بیروو بۆ چوونێکی جگە لە ( بەسیج و کۆمەڵی ئێسلامی) بە ڕوونی دەبینرا. بەڵام ئێستا بیرۆکراتیک بوونی ڕێکخراوەکانی خوێندکاران، چالاکیەکانیشمان کەمتر بووە و کەسی پێشەنگیش کەمتر خۆی دەردەخات."

شەبنم لە کۆتایشدا ڕایگەیاند: "خوێندکاران پەروەردە دەکرێن کە بەرژەوەندی چینی سەردەست بپارێزن. هەربۆیە لە کاتی ئێستا لەو بێ جموجۆڵیە دا گرنگترین شت پەرە پێدانی پەیوەندی نێوان خوێندکاران، ڕاگرتنی مۆڕاڵ، سازکردنی کۆمەڵی هەڤاڵانە و دیالۆگ و گفتوگۆ، ڕەخنە، پەروەردە و خوێندنەوەیە. تا هەتاوی سەر هەڵدان سەرلەنوێ هەڵبێتەوە."

(ش ب)