رەوشی تەندروستی رۆهلات جێگیرە

10:22

ژنها

عەفرین – سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ئەڤرین لە کانتۆنی عەفرین ڕایگەیاند کە دۆخی تەندروستی ڕۆهلات عارف، ئەندامی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی سیستەمی فیدرالی دیموکراتی رۆژئاوا-باکوری سوریا جێگیرە.

لە هێرشەکانی سوپای تورکیادا بۆ هاولاتیانی ناوچەکە، جگە لە بریندار بوونی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان، ئێوارەی دوێنێ ئەندامێکی کۆمیتەی هاوپەیمانی جڤاکی سیستەمی فیدرالی دیموکراتی رۆژئاوا-باکوری سوریا بەناوی رۆهەلات عارف، بە گوللەی سەربازانی سوپای تورکیا بریندار بوو.

رۆهەلات عارف، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، رەوانەی نەخۆشخانەی ئەڤرینی شاری عەفرین کرابوو.

هاوکات شەوی ڕابردوو سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ئەڤرین ڕایانگەیاند کە دۆخی تەندروستی ڕۆهلات جێگیرە.

جێگەی ئاماژەی تا ئێستاش هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامن و شەوی ڕابردووش لە شارۆچکەی درباسیەی سەر بە کانتۆنی جزیرە سنوریان بەزاندوە و ویستویانە بکەونە ناو خاکی ڕۆژئاوای، بەڵام لەلایەن هێزەکانی پاراستنی ڕۆژئاوای کوردستان وەڵامیان دراوەتەوە.

(ش ب)