سەربازانی تورکیا جارێکیتر دەستڕێژی گولـلە لە هاوڵاتیانی عەفرین دەکەن

12:25

ژنها

عەفرین - هاوڵاتیانی کانتۆنی عەفرین دژ بە داگیرکاری سنوری ڕۆژئاوای کوردستان، لەلایەن سوپای تورکیاوە، لە بەرخۆدانیدان، بەرەبەیانی ئەمڕۆش هاوڵاتیان ڕژانە گوندی سۆرکێ کە دەکەوێتە سەروسنوری باکوری کوردستان.

دوای ئەوەی هاوڵاتیان دەستیان بە ڕێپێوان کرد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی تورکیاوە درانە بەردەستڕێژی گولـلە زانرا کە هاوڵاتیەک بریندار بووە.

ماوەی ١٠ ڕۆژە هاوڵاتیانی کانتۆنی عەفرین لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا لەناو بەرخۆدانی دان، هەروها دوێنێش لە ئەنجامی هێرشەکانی سەربازانی تورکیا شەش هاوڵاتی برینداربوون.

(ش ب)