پەرەستوو حاجیان و ئەسرین ئەمین زادە هێشتا لە ژێر لێکۆڵینەوەدان
15:21
ژنها
ناوەندی هەواڵ - پەرەستوو حاجیان و ئەسرین ئەمین زادە، دوای تێپەڕ بوونی چەند مانگ لە دەستبەسەرکرانیان، ئێستاش لە گرتوو خانەی ئیتلاعات لە ژێر لێکۆڵینەوە دان.
بە پێی ڕاپۆڕتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤی ئێران، پەرەستو حاجیان هاووڵاتی شاری سەقز و ئەسرین ئەمین زادە هاو وڵاتی شاری مەهاباد لە چەند مانگی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنیە کان قۆڵبەست کراوەن و تا ئێستا هیچ زانیاریەکیان سەبارەت نازانرێت.
ڕۆژی ٦ ی حوزەیرانی ئەم ساڵ هێزە ئەمنیەکانی ئێران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەسرین ئەمین زاد ەخوێند کاری تەمەن ٢٤ ساڵە و ڕەوانەی گرتوخانەیان کرد. هەروەها پەرەستوو حاجیان ڕۆژی چوارشەممە ١٤ ئەیلولی ئەم ساڵ لە شاری سەقز دەستگیر کرا و هەتا ئیستا هیچ پەیوەندیەکی لەگەڵ بنەماڵەی نەگرتوە، تا ئێستا ڕوون نەکراوەتەوە کە ئەو دوو هاوڵاتیە بە چی تاوانبار کراون.
(ش ب)