ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی تەلەعفەر دەستی پێ‌کرد
10:05
ژنها
ناوەندی هەواڵ - ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ر له‌ده‌ستی چەتەکانی داعش ده‌ستیپێكرد.
به‌یانی ئه‌مڕۆ 29-10-2016 به‌شی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر كه‌ده‌كه‌وێته رۆژئاوای شاری موسڵ ده‌ستیپێكرد. ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی وته‌بێژ به‌ناوی حه‌شدی شه‌عبی یه‌وه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایەگەیاندوە، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی گه‌وره له میحوه‌ری خۆرئاوای شاری موسڵ ده‌ستیپێكرد.
ئەو هێرشە، هاوكاتە لەگەڵ پێشڕەوی هێزە عیراقیەكان‌و پێشمەرگە بەرەو شاری موسڵ، كە تائێستا دەیان ناوچەیان لەباكور‌و رۆژهەڵات‌و باشوری پارێزگای نەینەوا لەژێر دەستی داعش دەرهێناوە.
دیارترین ئامانجی حه‌شدی شه‌عبی له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ئازادکردنی ناوەندی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ره كە دووساڵ لەمەوبەر كەوتە دەستی داعش، بەگەورەترین قەزای عیراق هەژماردەكرێت‌و 30 كیلۆمەتر لە خۆرئاوای موسڵەوە دوورە، ژمارەی دانیشتوانەكەی بەگوێرەی دوا ئاماری ساڵی 2014 نزیكەی 200 هەزار كەسە‌و زۆرینەیان لەپێكهاتەی نەتەوەیی توركمانن.
(ش ب)