هێڤی مستەفا: عەفرین و شەهبا دەکەین بەقەڵای ئازادی

10:54

فیدان ڕێزان/ ژنها

عەفرین - هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری کانتۆنی عەفرین ڕادەگەیەنێت، ڕۆژئاوا لەماوەی پێنج ساڵ فێری سیاسەت و ئەقڵیەتی دیموکراسی بووە، هەربۆیە بەرخۆدانی سەردەکەوێت.

هێڤی مستەفا، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری کانتۆنی عەفرین بە ژنهای ڕاگەیاند: "ئامانجی هێرشەکانی سەر کانتۆنی عەفرین و هەرێمی ئەلشەهبا بۆ لەنێوبردنی سیستەمی فیدراڵی دیموکراتیە لەناوچەکە." هێڤی ئاماژەی بەوەشدا کە لەسەرەتای شەڕی سوریادا، هێزە هەمۆژەنەکان لە ژێر ناوی چارەسەری ئاگری شەڕ گوڕتر دەکەن."

ناوبراو وتی: "ماوەی پێنج ساڵە ڕۆژئاوا لە پێناو دەستەبەر بوونی سیستەمێکی دیموکراتی تێدەکۆشێت، بەڵام دەوڵەتی تورکیا وای دەزانی کە دەتوانێت لەماوەی چەند کاتژمێر شکست بە هێزەکانمان بێنێت. بەڵام بەرهەمی تێکۆشانی پێنج سەڵە شۆڕشێکی زهنی دروست کردوە، بۆیە هاوڵاتیان، دەزگا و رێکخراوەکان بۆ پاڵپشتی کردنی هێزەکانی پاراستن ڕوویان لە بەرەکانی شەڕ کرد دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا."

هێڤی مستەفا بانگەوازی لە هێزە کوردیەکان کرد کە هاوپەیمانێک دروست بکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە داگیرکەرەکان.

هێڤی مستەفا، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری کانتۆنی عەفرین، لە کۆتایشدا رایگەیاند: "چۆن کۆبانێ بووە قەڵای بەرخۆدان عەفرین و شەهباش دەبنە سەمبۆلی پێکەوە ژیان و قەڵای ئازادی گەلان. چونکە لەو دەڤەرانە ژنان بە ڕێکخستن بوونی خۆیان خاوەنداری لە شۆڕش دەکەن."

(ش ب)