لەیلا خالید بۆ پشتگیری گولتان کشاناک : هەڤاڵەکەم ئازاد بکەن

14:14

ژنها

ناوەندی هەواڵەکان - ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بەرەی ڕزگاری گەلی فەلەستین، لە لێدوانێکدا بۆ پشتگیری کردن لە هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد گولتان کشاناک ڕادەگەیەنێت: داوا لە هەمووان دەکەم کە لەبەرامبەر دەستگیر کردنی هەڤاڵانمان بێدەنگ نەبن و دەست بە خۆپشاندان بکەن.

بە سەمبۆلی بەرخۆدانی فەلەستین لەیلا خالید، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی ڕزگاری فەلەستین (FHKC) لەبەرامبەر دەستگیرکردنی هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد گولتان کشاناک ناڕەزای پیشانداو لێدوانێکی ڕاگەیاند. لەیلا دەستنیشانی کرد کە ئەوان داوای ئازادی بۆ گولتان کشاناک و هەمو گیراوانی شۆڕەشگێر و ئازادیخواز دەکەن.

لێدوانەکەی لەیلادا هاتوە:"من دەستگیرکردنی هەڤاڵم گولتان کشاناک و هاوسەرۆکانی شارەوانی شەرمەزار دەکەم، بانگەوازی لە هەمووان دەکەم بۆ پشتیوانی لە هەموو ئەو ژنانەی کە لە زینداندان و گولتان کشاناک و هەموو گیراوانی سیاسی خۆپشاندانی جەماوەری ئەنجام بدرێت.

ئەو دەسەڵاتدارانەی کە ناتوانن تێکۆشان و ئازادی گەل بچەوسێننەوە بە شێوازێکی توند چالاکوانان دەستگیر دەکەن.

لە سەرناوی گەلانی فەلەستین و کوردانی دەرەوەی وڵات داوا لە دەوڵەتی تورکیا دەکەین کە هەڤاڵمان گولتان کشاناک و هەموو گیراوانی زیندانەکانی تورکیا ئازاد بکات. هەموومان بەیەکەوە لەبەرامبەر زوڵم و دەسەڵاتداری سەردەکەوین.
بژی تێکۆشانی ئازادی گەلان
ئازادی بۆ گولتان و هەموو هەڤاڵان!
تێکۆشان کۆتایی پێنایەت
لەیلا خالید

(ش ب)