لەبەردەم ناوەندی کۆنگرەی ژنانی ئازاد پۆلیس هێرشی کردە سەر ژنان

14:45

ژنها

ئامەد - ئەندامانی کۆنگرەی ژنانی ئازادی (کەژەئا)بۆ دەربرینی ناڕەزایی لەبەرامبەر دەستبەسەرکردنی ئایلا ئاکات وتەبێژی کەژەئا، خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا.

چالاکوانان لە چوارچێوەی چالاکیەکەدا کە لەبەر ناوەندی گشتی کۆنگرەی ژنانی ئازاد(کەژەئا) لە ئامەد کۆبوونەوە و راگەیەندراوکیان خوێندەوە، بەڵام پۆلیس هێرشی کردەسەر ژنان و هەوڵیدا ئەو چالاکوانانە دەستبەسەر بکات.

لەیلا گوڤەن، هاوسەرۆکی گشتیی کەجەدە، سەباحەت تونجەل، هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، هاوسەرۆکانی شارەوانی و دایکانی ئاشتی و سەدان ژنی دیکە بەشداری ئەو چالاکیەن.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە چالاکییەکە بەردەوامە.

(ش ب)