ڤیدۆیۆ شەهیدکردنی دوو ژنە گەریلای بەدیلگیراو لەلایەن سوپای تورکیا بڵاوکرایەوە

21:10

ژنها

ناوەندی هەواڵ – لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تورکیا ڤیدیۆی شەهیدکردنی دوو ژنە گەریلای بەدیل گیراو بڵاوکرایەوە.

لەسەر لاپەڕەی کەسی سەربازێکی تورکیا گرتە ڤیدۆیەک بڵاوکرایەوە، کە دوو ژنە گەریلای بەدیلگیراو دوای بێڕێزی پێکردن، بەکارهێنانی جنێوی ڕەگەز پەرست و نەژادپەرست، بەشێوەیەکی نامرۆڤانە شەهید دەکرێن.

لە گرتەڤیدۆکەدا یەکێک لە ژنە گەریلاکان بەزیندووی لە بەردەکان فڕێدەدرێتە خوارەوە، یەکێکیشیان لەناو بەردەکان دادەنرێت و پاشان هەردوکیان گولـلەباران دەکرێن.

دوای گولـلەبارانکردنیان بە قسەی ناشرین بێڕێزی بە تەرمەکان دەکەن و بەردەوام دەبن لە گولــلە باران کردنی لەو دوو تەرمە.

هەرچەند لە هەندێک شوێن ئاماژە بەوەدراوە کە ئەم گرتە ڤیدیۆیە لە هەکاری گیراوە، بەڵام کەی و کوێیە هێشتا نەزانراوە.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە، لەسەر فەیسبوکی ئەو سەربازە لابرا، بەڵام کوشتنی دوو ژنە گەریلای بەدیل گیراو تا ئێستا ناڕەزایی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لێکەوتۆتەوە. چونکە وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت هەردووکیان بە زیندووی دەستگیکراون.

(ش ب)