یەکی نۆڤەمبەر 'ڕۆژی جیهانی کۆبانێ' سەلماندی کە شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشی هەموو گەلانە

09:41

ژنها

ناوەندی هەواڵ – ناوەندی ڕاگەیاندن و بڵاوکردنەوەی یەکینەکانی پاراستنی ژن(یەپەژە) بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کۆبانێ لێدوانێکی ڕاگەیاند.

دەقی لێدوانەکە:
یەکی نۆڤەمبەر، ئەو ڕۆژەیە کە هەموو گەلانی جیهان بوونە یەک و پشتگیری پایتەختی بەرخۆدان، کۆبانێ-یان کرد. بە ملییۆنان خۆپێشاندەر لە دەوڵەت و ئاینە جیاوازەکان ئاڵای یەکینەکانی پاراستنی گەل و یەکینەکانی پاراستنی ژنان-یان هەڵکرد و بە وتنەوەی دروشمی شەرمەزارکردنی داعش کەوتنە کۆڵان و مەیدانەکان. ئەو مرۆڤە ئازادیخوازانەی کە بۆ کۆبانێ هەستانە سەرپێ، ویستیان دەنگی خۆیان بگەیەننە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کە بۆ دەستێوەردان و هەنگاونانی بەپەلە پشتگیری گەلی کورد بکات.

هەروەها ئەو کەسانەی کە ئەم ڕێپێوانەیان بۆ پشتگیری کۆبانێ ڕێکخستبوو، بڕیاریان دا کە ١ / ١١ / ٢٠١٤ ببێتە ڕۆژی جیهانی کۆبانێ و پێویستە بە ملیۆنان کەس بڕژێنە سەر شەقامەکان. لە ئەفغانستانەوە هەتا ئیکوادۆر، لە کەنەداوە تا ئوستورالیا، لە ٢٩ شاری ٣٠ وڵاتی جیهاندا ڕێپێوانی بەشکۆ، بە دروشمی "باری نائاسایی لە جیهان، پشتگیری بۆ کۆبانێ و مرۆڤایەتی لە دژی چەتەکانی داعش" ئەنجام بدرێت.

لێرەدا پێویستە مرۆڤ باس لە گرنگی شۆڕشی ڕۆژئاواو بەرخۆدانی کۆبانێ و بەتایبەتی بەرخۆدانی ژنان، لەیەکبوونی گەلاندا، بکات. بەرخۆدانی یەکینەکانی پاراستنی گەل و یەکینەکانی پاراستنی ژن، دوای ئەوەی کە هەزاران شەهیدیان دا، دیسان ئەوەی سەلماند کە سەرکەوتن هەمیشە هی هێزە دیموکراسیخواز، ئاشتیخواز و پێکەوە ژیانی گەلانە.

بە ئیرادەی شەڕوانانی YPG و YPJ، هەروەها بە هاوکاری و پشتیوانی هەموو گەلانی جیهان، کۆبانێ سەرکەوت.

ڕابوونی ملیۆنان مرۆڤ بۆ پشتگیری بەرخۆدانی کۆبانێ، ڕۆڵێکی زۆر گرنگی گێڕا لە سەرنج ڕاکێشانە سەر شۆڕشی ڕۆژئاوا کە لەپێناو ئازادی و دیموکراسی دا شەڕ دەکات. هەروەها ڕۆڵی ستراتیژیکی هەبوو بۆ لەناوبردنی دوژمنی مرۆڤایەتی داعش. ئەمڕۆ ئەو بەرخۆدانەی گەلان هەموو پیلانی چەتەکانی داعش و هاوکارەکانیانی بن خستووە. کۆبانێش سەرکەوت و ڕزگار بوو، بووە نمونەیەکی بەرخۆدان لە هەموو جیهاندا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی YPJ
٢٩ / ١٠ / ٢٠١٦

(ش ب)