باشوری کوردستان دژی دەستگیرکردنی نوێنەرانی گەل لە مەیدانە

09:48





ژنها

سلێمانی - ناڕەزایەتییەکان لە بەرامبەر دەستگیرکردنی هاوسەرۆکان و پەرلەمانتارانی هەدەپە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بەردەوامی هەیە و بڕیارە ئەمڕۆ لە شارەکانی کەرکوک، سلێمانی و دهۆک، شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان و شارۆچکەکانی دەربەندیخان، کفری و رانیە بەڕێوەبچیت.

لە شاری کەرکوک کاتژمێر ١٠:٠٠ لە باخچەی قەڵا گردبوونەوەیەک بەڕێوەدەچێت.

لەشاری سلێمانی چالاکییەکە لەکاتژمێر ١١:٠٠ لە پارکی دایک لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەچێت.

لە شاری دهۆک لە کاتژمێر ٣:٠٠ی پاش نیوەڕۆ لە پارکی ئازادی، بە دەستپێشخەری تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان بەڕێوەدەچێت.

لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان-یش لەکاتژمێر ٣:٣٠ خولەک ڕێپێوانێکی جەماوەری لەبەردەم پارکی لەیلا قاسم-ەوە بۆ ناوبازاڕ بەڕێوەدەچێت.

لە شارۆچکەی کفری، لە کاتژمێر ٣:٠٠ بەسەرپەرشتی قاوەخانەی ڕۆشنبیر لەناو بازاڕی شارۆچکەکە خۆپیشاندانێکی بەرفراوان بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە هەر ئەمرۆ لە شارۆچکەی دەربەندیخان و شارۆچکەی رانیەش بۆ هەمان مەبەست چلاکی ئەنجام بدرێت.
(ش ب)